هه‌واڵنێرێکی پێشه‌نگی کورد کۆچی دوایی کرد

ناسر یه‌مین مه‌ردۆخی کوردستانی، هه‌واڵنێر، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی پێشه‌نگی کورد که‌مێک پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ ۸ی جۆزه‌ردان، ناسر یه‌مین مه‌ردۆخی کوردستانی دوای زیاتر له‌ ۶ ده‌یه‌ کار له‌ بواری نووسین، هه‌واڵنێری و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تاران کۆچی دوایی کرد.

ناسر یه‌مین مه‌ردۆخی کوردستانی له‌ دایک بووی شاری سنه‌یه‌ و له‌ تاران ده‌ژیا و ماوه‌یه‌که‌ تووشی نه‌خۆشی بوو و له‌ نه‌خۆشخانه‌دا چاودێری پزیشکی لێوه‌ ده‌کرا.

News Code 19152

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =