جۆدۆکارێکی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئێران کرا

ناسەی هەواڵ: 4308618 -
سینا مەنوچێهری، جۆدۆکاری مەریوانی بە مەبەستی بەشداری کردن لە کێبەرکێی کاپی ئاسیایی قەزاقستان بانگهێشتی هەڵبژاردەی میرمنداڵانی نەتەوەیی ئێران کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژاسی مێهر لە ئیداریە گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان، کەمپی هەڵبژاردەی نەتەوەیی جۆدۆی ئێران بە بانگهێشتی ۱۰ وەرزشوان لە سەرتانسەری ئێران بۆ ماوەی ۱۲ ڕۆژ لە تاران بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لێژنەی تەکنیکی جۆدۆی میرمنداڵانی ئێران ۱٨ی جۆزەردان دەست پێ دەکات.

سینا مەنووچهری جۆدۆکاری مەریوانی بانگهێشتی ئەم کەمپانە کراوە تاکوو لە ژێر چاودێڕی ڕاهێنەرە باڵاکانی ئێران بەشداری کێبەرکێی کاپی ئاسیایی لە قەزاقستان بکات.

مەنووچێهری لە کێشی ٨۱ کیلۆی میرمنداڵانی ئێران چەندین خەڵاتی بە دەست هێناوە. ئەم کەمپی ڕاهێنانە لە ۱٨ تاکوو ۲۹ی جۆزەردان دەبێت.

ناردنی بۆچوون

2 + 11 =