یەکێتی ئەورووپا گەماڕۆکانی سەر سووریای درێژ کردەوە

ناسەی هەواڵ: 4308424 -
مێدیا بیانییەکان لە درێژ کردنەوەی گەماڕۆکانی سەر سووریا لە لایەن ئەکێتی ئەورووپاوە هەواڵیان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، یەکێتی ئەورووپا پێشتر ژمارەیەک لە کەسایەتی و ڕێکخراوە دەوڵەتییەکانی سووریای گەماڕۆ دابوو. ئەم لیستە ۲٥۹ کەس و ٦۷ ڕێکخراو لە خۆ دەگرێت.

بە پێی ئەم گەماڕۆیانە ئەو کەسانەی لەم خشتەیەن ناتوانن سەفەری ئەورووپا بکەن و ژمارە بانکییەکانیان داخراوە و دەستی بەسەردا گیراوە.

شایانی باسە ئەمساڵ ٨مین ساڵی شەڕی ناوخۆیی و قەیرانی سووریایە.

ناردنی بۆچوون

3 + 4 =