ڕاموس بە ئەنقەسەت موحمەد سەلاحی پێکاوە

یاریزانی مسری جیهانی تۆپی پێ پاگەندەی کردووە کە ڕاموس بە ئەنقەسەت موحەمەد سەلاحی پێکاوە و هەر کەسێک بزانێت تۆپی پێ چییە لەوە تێدەگات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدۆ، هێرشبەری میسری پێشووتری جیهانی تۆپی پێ،ڕەخنەی  لە سرخیۆ ڕاموس گرت بە بۆنەی پێکانی موحەمەد سەلاح لە دیداری کۆتایی خولی پاڵەوانانی ئەورووپا کە بووە هۆی بریندار بوونی ئەو یاریزانە.

لە دیداری کۆتاییدا ڕاموس بە هێرش بۆ سەر موحەمەد سەلاح بووە هۆی ئەوەی کە ناوبراو مۆندیالی جیهانی لە دەست بدات. میدۆ لەم بارەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: هەر کەس لە تۆپی پێ تێبگات دەزانێت سرخیۆ ڕاموس بە ئەنقەست موحەمەد سەلاحی پێکاوە.

News Code 19129

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =