بەربژاری سەرۆک کۆماریی تورکیا بۆ مێهر:

ئەسەد بانگهێشتی ئەنقەرە دەکەم/گوێ بە گەماڕۆکانی سەر ئێران نادەم

ناسەی هەواڵ: 4307749 -
دۆغۆ پرینچیک، سەرۆکی حزبی وەتەنی تورکیا وتی: بۆ پەرەدان بە پەیوەندی نێوان تورکیا و سووریا هیچ ئاستەنگێکم نییە و هەوڵ دەدم بۆ ئەم کارە.

ئاژانسی مێهر، بەشی نێو نەتەوەیی - مورتەزا کەریمی:  هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ۲٤ی ژوئەن بەڕێوە دەچێت و ٦ بەربژار پێکەوە کێبەرکێ دەکەن.

ئه‌م ۶ به‌ربژاره‌ بریتین له‌ سه‌لاحه‌دین دمیرتاش، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، موحه‌ڕه‌م ئینجه‌، تمه‌ل کاراملا ئۆغڵو، دۆغۆ پرینچک و مێرال ئاكشانه‌ر.

هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ل دۆغۆ پرینچیک به‌ربژاری حزبی سه‌عاده‌تی تورکیا گفتوگۆیه‌کمان ئه‌نجام داوه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

* وەک بەربژاری سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنی داهاتوو ئامادەن لەگەڵ دژبەرەکانی خۆتان هاوپەیمانی بکەن؟

ئێمە ئامانجمان سەرکەوتنە لە هەڵبژاردن حزبی وەتەن نە لەگەڵ ئەردۆغان و نە لەگەڵ حزبەکانی دیکە کە پشتیوانی لە پەکەکە و فتۆ دەکەن هاوپەیمانی دەکەین، ناکرێت بچینە ڕیزێکەوە.

ئەم بابەتە بۆ ئێمە ستراتیژیکە. لەمڕۆدا هەم فتۆ و هەم پەکەکە مەقاشی دەستی ئەمریکان و لە ناوچەکە بە کار دێن. ئەم گرووپانە بێجگە لە تورکیا دوژمنی ۆڵاتانی ناوچەکەش هەن و بەم هۆیەشەوە هیچ کات ئێمە ناچینە تەنیشت پەکەکە و فتۆ.

* لە ئەگەری سەرکەوتن لە هەڵبژارن، پەیوەندی تورکیا و ڕۆژئاوا لە سەر چ بنەمایەک دەبێت؟

ئێستە دو ڕۆژئاوا بوونی هەیە یەکێکیان بە ناوەندی ئەمریکا و ئەوی دیکەیان ئاڵمانیا. هەر بۆیە ناکرێت کە تەنیا باس لە قۆڵێکی ڕۆژئاوا بکەین. وەک دیارە ئاڵمانیا ڕێگەی خۆی لە ئەمریکا جیا کردووەوەتەوە و ئەمەش لە ناکۆکییەکانی ناوچەکە خۆی نیشان داوە. ئەم وڵاتە لە سیاسەتی شەڕخوازانەی ئەمریکا لە بەرانبەر ڕۆژئاوای ئاسیا پشتیوانی ناکات.

لە ڕووی ئابووریشەوە ئاڵمانیا لە ئەمریکا دوور کەوتووەتەوە لەگەڵ وڵاتانی ئاسیایی وەک چین، هێندوستان و ئێران پەیوەندی باشی هەیە. کاتێک ببمە سەرۆک کۆمار ئەم بابەتانە لە بەرچاو دەگرم. حزبی وەتەن یەکەم حزبی جیهانە کە سیاسەتی ئۆراسیای لە ئاستی جیهاندا ورژاندووە.

ئێمە ئەمنیەت و پەرەی ئابووری تورکیا لە سیاسەتی ئۆراسیادا دەبینین. ئەمریکا هەوڵ دەدات کە تورکیا لە ڕووی ئابووری دەکاتە وڵاتێکی تێکشکاو کە دابەشی بکات. هەر بەم هۆیە تورکیا چی دیکە ناتوانێت هاوپەیمانی ئەمریکا بێت. ئەمریکا تەنیا کاتێک دەتوانێت پەیوەندی ئاسایی لەگەڵ تورکیا هەبێت کە ڕێز لە سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی تورکیا بگرێت. بە هەر حاڵ سیاسەتی ئێمە لە سەر ئۆراسیا و یەکێتی ڕۆژئاوا و ئاسیا دابین دەکرێت.

* وەک دەزانن قەیرانی سووریا تێچووی زۆری بۆ ناوچەکە بووە. کەواتە گەر ببنە سەرۆک کۆمار چ سیاسەتێک سەبارەت بە سووریا دەگرنە بەر؟

تورکیا و سووریا لە زۆر بابەتدا بەرژەوەندی و داهاتووی هاوبەشیان هەیە. دەرفەتی باش بۆ هاوکاری هەر دوو وڵات لە بواری جۆراوجۆردا هەیە بە تایبەت فەرهەنگی، سیاسی و ئابووری. هەر بۆیە دوای سەرکەوتن لە ڕۆژی ۲٤ ژوئەن یەکەم کار کە ئەنجامی بدەم ئەوەیە کە بەڕێز بەشار ئەسەد بانگهێشتی ئەنقەرە بکەم و لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە پێشوازی لێ دەکەم.

لە پەرەدان بە پەیوەندی نێوان تورکیا و سووریا هیچ ئاستەنگێکم نییە و دەبێت هەوڵ بۆ ئەم کارە بدەین. بەداخەوە بە هۆی سیاسەتە هەڵەکانی ئەردۆغان ئەم ئەرکە بە ئێمە سپێردراوە.

* داهاتووی پەیوەندی تورکیا و ئیسڕائیل چۆن دەبینن لە کاتی سەرۆک کۆماریی خۆتاندا؟

ئیسڕائیل، ئەمریکا، یۆنان و قیبرسی باشووری پێکەوە لە دەریای مەدیتەرانە لە تورکیا مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبەن. ئیسڕائیل و تورکیا نەک هەر لە بابەتی فەلەستین کە لە سەر دروست کردنی ئیسڕائیلی دووهەم و پشتیوانی لە پەکەکە و هەروەها دەریای ئێژە و دەریای ناوەڕاست ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە. واتا مەترسی ئیسڕائیل بۆ تورکیا چی دیکە ناڕاستەوخۆ نییە.

ئیسڕائیل بە هۆی پشتیوانی لە پەکەکە و هەروەها مانۆڕی سەربازی لە دەریای ناوەڕاست لە دژی تورکیا دەجوڵێت. بۆیە چاک کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسڕائیل تەنیا بەو مەرجە دەکرێت کە تلاڤیڤ دەست لە هەڕەشە کردن بۆ سەر تورکیا هەڵبگرێت کە ئێستە ئەم شتە لە ئارادا نییە و نابینرێت.

* ئەگەر ببنە سەرۆک کۆمار، ئێران چ پێگەیەکی لە سیاسەتی دەرەوەی ئێوە دەبێت؟

کاتێک ببمە سەرۆک کۆماری تورکیا، پەیوەندی ئێران و تورکیا بە باڵاترین ئاست دەگەیەنم. هەر دوو وڵات دەبێت لە بەستێنە جۆراوجۆرەکان پێکەوە هاوکاری بکەن. ئێمە ئێرانییەکان بە برای خۆمان دەزانین. ئێرانییەکان و تورکەکان سەدان ساڵە پێکەوە ژیاون، هاوبەشی فەرهەنگی زۆرمان هەیە و بەردەوام لە تەعامول لەگەڵ یەکتر بووین.

چون پێکەوە بووین زانی فارسیژو تورکی وشەی هاوبەشی زۆریان هەیە. لە ئێستادا یەکێتی ئێران و تورکیا لە بەرانبەر مەترسییەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل بابەتێکە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان.

ئەمریکا لە دوای دروست کرنی ئسڕائیلی دووهەمە لە ناوچەکەیە هەر بۆیە دەبێت پێکەوە یەکبگرین. لە ڕووی هاوکاری ئابووریش بابەتی زۆر بۆ کار کردن هەیە. ئێمە پشتیوانی لە ئێران دەکەین و گوێ بە گەماڕۆکانی ئەمریکاش لە دژی ئێران نادەین.

هەر بۆیە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام کاردانەوەی بە پەلەمان هەبوو و ڕامانگەیاند کە لە تەنیشت ئێران دەبین و بە هیچ لەونێک گەماڕۆکانی سەر ئێران قبوڵ ناکەین.

ئەمریکا دەڵێت ئەو وڵاتانەی ئاستەنگ بۆ گەماڕۆکانی سەر ئێران دروست بکات، گەماڕۆ دەدرێن، بەڵام ئێمە گوێ بەم هەڕەشە نادەین و پەرە بە پەیوەندی لەگەڵ ئێران دەدەین. ئەمریکا بە گەماڕۆ دانی وڵاتانی وەک ئێران، ڤێنێزۆئێلا، ڕووسیا و هتد لە ڕاستیدا خۆی گەماڕۆ دەدات.

ناردنی بۆچوون

4 + 2 =