لە لایەن حەوزەی هونەریی کوردستانەوە؛

بانگهێشتی هەشتەمین خولی فستیڤاڵی دەف نەوای رەحمەت بڵاوکرایەوە

ناسەی هەواڵ: 4307517 -
ئیدارەی گشتی حەوزەی هونەریی کوردستان بە مەبەستی بەشداری کردنی هونەرمەندانی کورد، بانگهێشتی هەشتەمین خولی فستیڤاڵی دەف ژەنی (نەوای ڕەحمەت)بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی حەوزەی هونەریی کوردستان،  بڕیار وایە کە ئەم خولەی فستیڤاڵەکە لە میانەی ڕۆژانی ۳۱ گەلاوێژ تاکوو ۲ی خەرمانان و لە ژێر دروشمی هونەر، پێکەوە بوون و میهرەبانی لە شاری سنە بەڕێوە بچێت.

ئەم خولەی فستیاڵەکە لە دوو بەشی سەرتانسەری و نێونەتەوەیی بە بەشداری منداڵان و پیاوان و ژنان ئەنجام دەبێت. 

بڕیار وایە کە ئەمساڵ هەر شەو گرووپی تایبەت لە گیلان، بوشێهر، لوڕستان، کوردستان و هەرێمی کوردستان کۆنسێرتی خۆیان لە بینایەکی مێژووی شاری سنە بەڕێوە ببەن.

بەشی نێونەتەوەیی فستیڤاڵەکە بێ کێبەرکێ دەبێت و میوانەکان لە ئاسیا و ئەورووپاوە بانگهێشت کراون.

بەشی ناوخۆیی و سەرتانسەری لە دوو بەشی منداڵان و گەورە ساڵان لە ئامێری دەف و دەهۆڵ پێکەوە کێبەرکێ دەکەن. بەشی کێبەرکێی ژەنینی دەف بەشی تایبەت و سەرەکی فستیڤاڵەکەیە.

لە کۆتایدا ئەو بەرهەمانەی وەک کاری براوە خەڵات دەکرێن لە بینای خەسرەو ئاوای سنە کۆنسێرتیان بۆ ساز دەکرێت و خەڵک دەتوانن بەشداری بکەن.

لاینگرانی دەف ژەنین و هونەرمەندانی کورد دەتوانن بە ئادرسە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن: www. Artsanandaj.ir 

دواین مۆڵەتی ناردنی بەرهەمەکان تاکوو کۆتایی مانگی پوشپەڕە. تاکوو ۱۰ی گەلاوێژ ئەو بەرهەمانەی بۆ بەشداری کردن لە فستیڤاڵەکە هەڵبژێردراون ڕادەگەیەندرێت.

ناردنی بۆچوون

2 + 1 =