گه‌ماڕۆکان، قه‌یرانی جیهانی لێده‌که‌وێته‌وه‌

سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ کاریگه‌ری نه‌رێنی سه‌پاندنی گه‌ماڕۆ له‌ ئاستی جیهانیدا وتی که‌ ئه‌م کارە ده‌بێتە هۆی ئه‌وه‌ی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی دروست بێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فڕانس پرێس، ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا وتی: گه‌ماڕۆ و ئاسته‌نگه‌ بازه‌رگانییه‌کان ده‌توانێت ببێته‌ هۆی قه‌یرانی ڕێکخراوه‌یی له‌ ئاستی جیهاندا.

شایانی باسه‌ که‌ پووتین ئه‌م قسانه‌ له‌ حاڵێکدا ده‌کات که‌ ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ کاتی داگیر کردنی کریمه‌وه‌ گه‌ماڕۆی ئابووری تووندیان له‌ دژی ڕووسیا به‌ کارهێناوه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، ئه‌مریکا له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوو له‌ گه‌ماڕۆدان وه‌ک ئامێرێک بۆ کۆنترۆڵی وڵاتانی هاوشێوه‌ی ئێران، کۆریای باکوور و ڤێنێزۆلا سوودی بردووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ل سیاسته‌کانی مسکۆ یه‌ک ناگرێته‌وه‌.

News Code 19073

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =