دۆزینەوەی ڕازی پێکهاتنی گۆی پلۆتۆ

لێکۆڵەران بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ وا بۆی دەچن کە گۆی پلۆتۆ لە چەندین ملیار ئەستێرەی کلکدار پێک هاتبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپەیس، لێکۆڵەران پاش لێکدانەوەی وردتری Sputnik Planitia ( سەهۆڵدانێکی نیترۆژێنی گەورە کە لای چەپی پلۆتۆی پێک هێناوە) ڕوانگەیەکی نوێیان سەبارەت بە گۆی پلۆتۆ دەرکردووە.

کریس گلاین یەکێک لە لێکۆڵەرەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ساوس وێست لە ئەمریکا دەڵێت: ئێمە وا بۆی دەچین ئەو گۆیە لە چەندین ملیار ئەستێرەی کلک دار یا شتگەلێکی تر لە پشتوێنی Kuiper پێک هاتبێت کە پێکهاتەی کیمیاییەکەی هاوشێوەی شۆڵەی P٦٧ بێت.

لە هەر حاڵدا گلاین و هاوکارەکانی پاش لێدانەوەی زانیارییەکانی ڕۆزتا و پڕۆژەی New Horizons ڕوانگەیەکی تران سەبارەت بە پێکهێنانی پلۆتۆ لە ساڵی ٢٠١٥ پێشکەش کرد.

ئاڵبەت ئەو لێکۆڵەرانە پاگەندە ناکەن کە پێکهاتەی پلۆتۆیان بە دڵنیاییەوە دۆزیوەتەوە.

News Code 19071

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =