کردنەوەی ١٣ پرۆژەی وەرزشی لە کوردستان

بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: لە ئەمساڵدا ١٣ پڕۆژەی گرنگی وەرزشی لە پارێزگای کوردستان ده‌کرێته‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشطی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، حامد جەولایی لە دیدار لە گەڵ جێگرەکان و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی دایره‌ی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان لە گەڵ نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کوردستان، وتی: بە پێی پاڵپشتی نەکردنی سپۆنسەر و کێشه‌ی دارایی لە ساڵی ڕابردوودا، یەک ملیار و دووسەد ملیۆن تمەن یارمەتی دراوەتە یانەکانی بەشدار لە خولی نایابی ئێران.

جەولایی وتیشی: لە چەند ساڵەی دواییدا ١٠٥ پڕۆژەی وەرزشی لە شار و گوندەکان بە هەوڵی بەرپرسانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی پارێزگا کرایەوە و ئەو بابەتە توانی بەشێک لە کێشە ژێرخانییەکانی وەرزشی پارێزگا چارەسەر بکات.ناوبراو ئاماژەی کردە سەر تەواو بوونی پڕۆژە وەرشییەکان لە ئەمساڵدا و وتی: ئەمساڵ ١٣ پڕۆژەی گرنگی وەرزشی لە پارێزگای کوردستان دەکرێتەوە.

News Code 19070

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =