لە لایەن تەبلیغاتی ئیسلامییەوە؛

کۆڕبەندی نیشتمانیی کورد و کۆماری ئیسلامی لە بانە بەڕێوە دەچێت

ناسەی هەواڵ: 4304409 -
کۆڕبەندی نیشتمانیی کورد و کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئیدارەی تەبلیغاتی ئیسلامی شاری بانە و بە هاوکاریی تاقمێک لە بلیمەتان لەو شارە بەڕێوە دەچێت.

سەرۆکی ئیدارەی تەبلیغاتی ئیسلامی شاری بانە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: پارێزگا کوردنشینەکانی وڵات وەک ئازەربایجانی رۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام زیاتر لە ١٠ هەزار شەهیدیان پێشکەشی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە، هەر بۆیە پێویستە لەخۆبوردوویی و ئیسارگەریی کوردەکان بە گوێی تەواو خەڵکانی وڵات بگەیێنین.

حوجەتولئیسلام حەسەن رەهبەر ڕایگەیاند: خەڵکی کورد خزمەت و زەحمەتی زۆریان چ بەر لە شۆڕش و چ دوای شۆڕش لە پێناو جێگربوون و سەرکەوتنی نیزامی ئیسلامی ئاراستە کردووە و ئەوڕۆش بۆ پاراستن و پاوەجێی ئەو نیزامە تێدەکۆشن.

ڕاشیگەیاند: نیزام لە بەرامبەر هەوڵی زۆری بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خزمەتانە داوە، بەڵام بە داخەوە بە هۆی ڕۆمان نەکرانی گونجاو و باشی ئەو هەواڵانە و ڕانەگەیاندیان بە خەڵکی، کەمتر کەسێک لێی بە ئاگایە.

سەرۆکی ئیدارەی تەبلیغاتی ئیسلامی شاری بانە بە ئاماژە بە هاوکاتبوونی ئەو ڕێوڕەسمە لە گەڵ چلەمین ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، تەورەکانی کۆڕبەندی کورد و کۆماری ئیسلامیی بە گوێرەی خوارەوە ڕاگەیاند: ئابووری، فەرهەنگ، سیاسەت، هونەر، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، ئیسار و شەهادەی و پاراستن و بەرەڤانیی شۆڕشی ئیسلامی تەورە سەرەکییەکانی ئەو کۆڕبەندەن.

حوجوتولئیسلام ڕەهبەر زیادیشی کرد: دوا موڵەتی ناردنی وتار ١٥ی جۆزەردانە و لایەنگران دەتوانن وتارەکانیان بۆ نووسینگەی کۆڕبەندی کورد و کۆماری ئیسلامی ئێران لە شوێنی ئیدارەی تەبلیغاتی شاری بانە بنێرن. ئەم کۆڕبەندە لە ١٤ی پووشپەر لە هۆڵی هوتێل هالەی بانە بەڕێوە دەچێت.

ناردنی بۆچوون

2 + 7 =