بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشی؛

ته‌کنۆلۆژیای زیره‌ک شه‌ڕی شێرپه‌نجه‌ ده‌کات

ناسەی هەواڵ: 4303785 -
ده‌وڵه‌تی بریتانیا بڕیاری داوه‌ که‌ به‌ سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ سه‌ر ته‌کنۆلۆژیای زیره‌ک، به‌ستێن بۆ ده‌رمان کردنی نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌کان له‌م بواره‌دا خۆش بکات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌نگجێت، ترێزا مه‌ی، سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا ڕۆژی پێشوو ڕایگه‌یاند که‌ به‌ڵێنی داوه‌ تاکوو سه‌رمایه‌دانه‌ری چه‌ند ملیۆن پۆندی له‌ که‌رتی په‌ره‌دان به‌ ته‌کنۆلۆژیای زیره‌ک بکات تاکوو کار بکرێت له‌ سه‌ر ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌کان له‌م بواره‌دا، به‌ تایبه‌ت ده‌رمان کردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ که‌ ده‌رکێت له‌ قۆناخی سه‌ره‌تایی ئاسانتر ده‌رمان بکرێت.

به‌ سوود بردن له‌م ته‌کنۆلۆژیایه‌ ده‌کرێت که‌ ڕێژه‌ی مردنه‌کان به‌ هۆی شێرپه‌نجه‌وه‌ که‌م بکرێته‌وه‌، به‌ پێی لێکدانه‌وه‌کان تاکوو ساڵی ۲۰۲۳ سالانه‌ زیاتر له‌ ۲۲ هه‌زار که‌س به‌ هۆی شێرپه‌نجه‌وه‌ له‌ بریتانیا گیانی خۆیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.

له‌ ئه‌گه‌ری سوود بردن له‌ ته‌کنۆلۆژیای بیری زیره‌ک ده‌کرێت زۆر زووتر ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ شێرپه‌نجه‌ تووش بوون بدۆزرێنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تیان ده‌دات تاکوو لانی که‌م نه‌خۆشه‌که‌ ۵ ساڵ زایتر له‌ ژیاندا بمێنێته‌وه‌ یان به‌ ته‌واوی شێرپه‌نجه‌که‌ ده‌رمان بکرێت.

یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن ته‌کنۆلۆژیای زیره‌که‌وه‌ لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کریت زانیاری ورد له‌ سه‌ر ژنتیکی ده‌یان ملیۆن بریتانیاییه‌. هه‌ڵبه‌ت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌کرێت که‌ بڕێک که‌س به‌ هۆی مه‌ترسی ئه‌منیه‌تییه‌وه‌ دژی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بوه‌ستنه‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

3 + 11 =