ده‌ستکاری کردنی دی ئێن ئه‌ی مرۆڤ بۆ ژیان له‌ مه‌ریخ

لێکدانه‌وه‌کان نیشانی ده‌دات که‌ مرۆڤ له‌ ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ له‌ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ به‌م دێ ئێن ئه‌یه‌ که‌ هه‌یه‌تی ناتوانێت له‌م مه‌ریخ زاو زێ بکات و ده‌بێت دی ئێن ئه‌ی مرۆڤ ده‌ستکاری بکرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فیوچریسم، لێکدانه‌وه‌کان زانکۆیه‌کی له‌هستان نیشانی ده‌کات که‌ مرۆڤ له‌ ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ له‌ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ به‌م دێ ئێن ئه‌یه‌ که‌ هه‌یه‌تی ناتوانێت له‌م مه‌ریخ زاو زێ بکات و ده‌بێت ڕێکاری پێویست بگرێته‌ به‌ر.

هه‌ساره‌ی مه‌ریخ یه‌کێکه‌ له‌و هه‌سارانه‌ی که‌ بۆ ژیان مرۆڤ له‌ داهاتوو قسه‌ی له‌ سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام کێشه‌ هه‌یه‌. ئه‌تمۆسفری مه‌ریخ و ئه‌و ئیشکه‌ مه‌ترسیدارانه‌ی که‌ خۆر هه‌یه‌تی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ مرۆڤ نه‌توانێت له‌م هه‌ساره‌یه‌ به‌ ئاسانی بژیه‌ت.

یه‌کێک له‌ کێشه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤ ناتوانێت له‌ مه‌ریخ وه‌ک گۆی زه‌وی زاو و زێ بکات چون تیشکه‌ توونده‌کانی خۆی توانی زاو و زێ مرۆڤ له‌ناو ده‌به‌ن.

هه‌روه‌ها لاواز بوونی ڕاکێشانی مه‌ریخ به‌ نیسبه‌ت زه‌وی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئێسقان و مه‌فسه‌له‌کانی مرۆڤ شل بێته‌وه‌ و کێشه‌ش بۆ چاو و بڕبڕه‌ دروست ببێت و ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌کان کوێر بن.

هه‌روه‌ها کێشه‌ی ده‌ماره‌کان، که‌م بوونه‌وه‌ هێزی بیستن و شتی دیکه‌ی جه‌سته‌یی کێشه‌کانی دیکه‌ن که‌ له‌ ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی زۆری مرۆڤ له‌ مه‌ریخ دروست ده‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ زانایان ده‌ڵێن که‌ مانه‌وه‌ له‌ مه‌ریخ ده‌بێت مرۆڤی نوێی بۆ ئاماده‌ بکرێت که‌ له‌ ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ توانی مانه‌وه‌ و خۆڕێکخستنیان له‌گه‌ڵ دۆخی که‌ش و هه‌وای ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ هه‌بێت و بتوانن سه‌ختییه‌کانی قبوڵ بکه‌ن.

هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ده‌ستکاری کردنی نتیک و دی ئێن ئه‌ی مرۆڤ کارێکی پێویسته‌ و زانایان له‌مڕووه‌وه‌ کاری زۆر ورد ئه‌نجام ده‌ده‌ن که‌ ڕه‌نگه‌ ده‌یان ساڵ کات ببات.

News Code 19009

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =