دانوستانه‌کان شکست بێنێت، سه‌رۆکی کۆریای باکوور چاره‌نووسی قه‌زافی ده‌بێت

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سه‌رۆکی کۆریای باکوور کرد و وتی: ئه‌گه‌ر دانوستانه‌کان شکست بێنێت، سه‌رۆکی کۆریای باکوور چاره‌نووسی قه‌زافی ده‌بێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌ڕه‌نسا، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ کۆریای باکوور لێدوانی نوێی دا.

به‌ پێی به‌رنامه‌کان تاکوو یه‌ک مانگی دیکه‌ ترامپ و کیم جۆنگ ئۆن له‌ سه‌نگاپوور پێکه‌وه‌ دیدار ده‌که‌ن، ترامپ له‌مباره‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێره‌کان وتی: ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئێمه‌ سه‌رکه‌وتوو بێت، له‌م کیم بۆ مانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات پشتیوانی ده‌کرێت؛ وڵاته‌که‌ی ئه‌و زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت.

ترامپ هه‌روه‌ها هۆشداری دا: ئه‌گه‌ر دانوستانه‌کان ئه‌نجامه‌که‌ی به‌ شكست بگات، ئه‌وه‌ چاره‌نووسی قه‌زافی ده‌بێته‌ به‌شی کیم جۆنگ ئۆن.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ کۆریای باکوور ناڕازییه‌ له‌ مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌شی ئه‌مریکا و کۆریای باشوور له‌ نزیک سنووره‌کانی و هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ که‌ نابێت به‌ڕێوه‌ بچێت.

کۆریای باشوور ئه‌م داواکارییه‌ی ڕه‌ت کردووته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌مه‌ مانۆڕێکی هێرش به‌رانه‌ نییه‌ و بۆ ڕاهێنانی فڕۆکه‌وانی کۆریایه‌.

کۆریای باکوور هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وته‌ درێژه‌ی هه‌بێت، دیداری نێوان ترامپ و ئۆن ڕاده‌گیردرێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باشوور ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م مانۆڕه‌ زۆر پێشتر له‌ ئێسته‌ به‌رنامه‌ی بۆ داڕژاوه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌وه‌ نییه‌.

News Code 18912

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =