بەرهەم هێنانی بچووکترین و هەرزانترین لووتێکی ئەلکترۆنیکی جیهان

ئەگەرچی پۆزی سەگەکان بە بۆن زۆر هەستیارە، بەڵام لێکۆڵەران توانیویانە لووتێکی ئەلکترۆنیکی بەرهەم بهێنن کە لە پۆزی سەگیش وردتر و لە تەواوی نموونە چێ کراوەکانی تر هەرزانترە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، ئەو لووتە بۆ بەڕێوە چوونی کاری یارمەتی و فریاکەوتن داڕێژراوە کە دوابەدوای ڕوودانی بوومەلەرزە، سێڵاو یا ڕووداوە سروشتیەکانی تر بەکار دەچێت.

لێکۆڵەرانی سوئیسی ڕێکخراوی ئەی تی ئێچی زوریخ کە ئەو لووتەیان بەرهەم هێناوە دەڵێن تێیدا هەستپێکەری زۆر بەکار هاتووە تا بتوانێت پێکهاتە و مادە جیاوازە کیمیاییەکانی  لەشی مرۆڤ بناسێت و لەو رێگایەوە دەتوانرێت لە بوونی کەس یا کەسەکانی ژێر وێرانەکان دڵنیا بێت.

ئەو لووتە دەستکردە دەتوانێت ئەسێتۆن، ئامونیاک و ئیزۆپرنی لەش بناسێتەوە. کاتێک کە مرۆڤێک بە هۆی ڕووداوە سروشتییەکانەوە لە شوێنێکی بەستراودا گیر دەکات لە ڕێگای مادە دەرکراوەکان لە لەشیەوە کە ئەسێتۆن، ئامونیاک و ئیزۆپرنی پێوەیە دەتوانرێت بناسرێتەوە و شوێنەکەی بە وردی بدۆزرێتەوە.

News Code 18911

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =