ئازادیی فەلەستین سوننەتی خودایە/ ئەمریکا ناتوانێ هیچ غەڵەتێک بکات

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد کە ئازادیی فەلەستین سوننەتی خودایە و ئەمریکا ناتوانێ هیچ غەڵەتێک بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەشداریی کرد لە ڕێوڕەسمێکی قورئان خوێندن کە بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە ڕێکخرابوو.

ڕێبەری وتیان: بەیتولموقەدەس پایتەختی فەلەستینە و پشتیوان بە خوا ، فەلەستین لە دەستی دوژمنان ڕزگار دەبێت و ئەمریکا و دەستوپەیوەندەکانی  لە بەرانبەر ئەم ڕاستی و سوننەتە خودیەدا هیچ غەڵەتێک ناتوانێت بکات.

 ڕێبەری هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە یەکێک لە پێداویستییەکانی ئەمڕۆی ئوممەتی ئیسلامی پێویستیی نزیک بوونەوە لە قورئان و جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی قورئانە  وئەوەشیان وت کە کێشەی ئێستای جیهانی ئیسلام لەوانە دۆخی جێی داخی فەلەستین و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بە تایبەت لەم ڕۆژە دواییانەدا ، ئاکامی دووری گرتنی ئوممەتی ئیسلامی لە قورئانە.

ڕاشیانگەیاند : ئەگەر ئوممەتی ئیسلام لە قورئان نزیک ببنەوە، هەروەها کە قورئان فەرموویەتی، بێ گومان بە سەر دوژمناندا زاڵ دەبن چونکوو بەڵێنی خوایە.

جەختیشیان کرد: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە  بەرانبەر سوننەتی بێ یەک و دووی خودا، بێ گومان شکست دێنن و تەسلیم دەبن.

News Code 18887

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =