جه‌ختی دووباره‌ی سه‌در لەسەر ده‌وڵه‌تی تیکنۆکرات

سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی سه‌درییه‌کان که‌ لیستی براوه‌ی پارلمانی عێراقه‌ جه‌ختی کرد که‌ مۆڵه‌ت نادات ده‌وڵه‌تێک دروست بێت که‌ ده‌رفه‌ت به‌ دزی کردنی سیاسییه‌کانی عێراق بداته‌وه‌

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆکی به‌ره‌ی سه‌درییه‌کان که‌ لیسته‌که‌ی براوه‌یه‌ سه‌ره‌کی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق جارێکی دیکه‌ جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت ده‌وڵه‌تێکی تیکنۆکرات دروست بێت.

ئه‌و له‌ میانه‌ی تویتێکی نوێ ڕایگه‌یاند که‌ به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی تیکنۆکرات هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین و ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ درگایه‌ک بۆ بژێوی خه‌ڵکی عێراق ده‌کاته‌وه‌ و بڕیار نییه‌ حزبه‌ سیاسییه‌کان له‌م ڕێگه‌وه‌ دزی بکه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ کاناڵی دجله‌ی عێراق پێشتر له‌ کۆبوونه‌وه‌ی نووری مالکی، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆکی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و هادی عمری، سه‌رۆکی لیستی فه‌تح له‌ ناوچه‌ی خه‌زرای به‌غدا هه‌واڵی دابوو.

به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌م دیداره‌ ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانی کردن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێسته‌ی عێراق تاوتوێ کراوه‌.

News Code 18886

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =