پیشاندانی دیمۆکراسی لە عێراق؛ گرنگایەتی هاوپەیمانی پاش هەڵبژاردن

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە سەرکەوتوویی بەڕێوە چوو و ئێستا کاتی دروست کردنی هاوپەیمانی پاش هەڵبژاردنە کە گرنگایەتی تایبەتمەندی لە چاو پێش هەڵبژاردن هەیە، هاتووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-ڕامین حسێن ئابادیان: هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق پاش هەوراز و نشێوی جۆراوجۆ لە کۆتاییدا لە کاتی دیاری کراوی خۆی واتا لە ڕۆژی ١٢ ی مەی لە سەرتانسەری ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێش لە ئەوە، قسەی زۆر لە سەر دواکەوتنی کاتی هەڵبژاردنەکان لە لایەن بڕێک گرووپ و ڕەوتە سیاسییە ناوخۆییەکان و هەروەها بڕێک لە لایەنە دەرەکییەکان، دەبیسرا.

بڕێک لە لایەنە ناوخۆییەکانی عێراق کە پێیان دەوترێت داعشییە سیاسییەکان و هەروەها لایەنە دەرەکییەکان کە ڕوونن چ لە بواری ناوچەیی و چ لە بواری نێودەوڵەتی بە مەبەستی بەرگری لە بەڕێوە چوونی سەرکەوتنانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و بەرگری لە پیشاندانی دیمۆکراسی لە عێراق، لە درێژەی دواخستنی کاتی هەڵبژاردنەکان هەوڵیان دەدا کەچی تەواوی ئەو هەوڵانە لە کۆتاییدا لە گەڵ شکست ڕووبەڕوو بووەوە و دوایی ئەو ڕووداوە گرنگ و چارەنووس سازە لە هەمان کاتی دیاری کراوی خۆی کە لە  پەرلەمانی و کومیتەی باڵای بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان پەسەند کرابوون، بەڕێوە چوو.

لە خەڵکی عێراق دەتوانرێت وەکوو سەرکەوتووی سەرەکی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە ناو ببرێت، چونکوو بە بەشداری خۆیان لە هەڵبژاردنەکان و هەروەها هاوکاری لە گەڵ هێزە ئەمنییەکان لە لایەکەوە و بەستێنیان بۆ دابین کردنی ئاسایش لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکان لە لایەکی ترەوە ئیزنیان نەدا بچووکترین کێشەیەک لە ڕەوتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بێتە ئاراوە.

خاڵی جێی سەرەنج لە ڕەوتی ئەم خولە لە هەڵبژاردنەکان، بەشداری زۆری هاوپەیمانی دێتە ئەژمار؛ پرسێک کە لە خولە ڕابردووەکانی هەڵبژاردن کەم ڕووی دابوو. چ گرووپ و لایەنە شیعەکان، چ پارتە سوننەکانو چ کوردەکان هەموویان بە پێچەوانەی خولە پێشووەکان لیستی زۆریان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن هەبوو.

بە پێچەوانەی گرووپە شیعییەکان، پارت و لایەنە کوردییەکان هاوپەیمانیەکیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان پێک نەهێنا و بە شێوەی جودا بەشداریان کرد. بۆ نموونە پارتی یەکێتی نیشتمانی، کۆمەڵەی ئیسلامی، گۆڕان و ... هەرکامەیان بە شێوەی جودا لە هەڵبژاردنەکان بەشداریان کرد.

یەکێک لە خاڵە لاوازییەکانی پێکهاتەی سیاسی عیراق بوونی سیستەمی دابەشکارییە، بەم شێوەیە کە پۆستە باڵاکانی بە شێوەی دیاری کراو و بە پێ بنەڕەتی دیاری کراو لە یاسای بنەڕەتی ئەبێ بدرێتە شیعەکان،کوردەکان و سوننەکان. ئەو سیستەمە کە بە سیستەمی دابەشکاری بەناوبانگە دوو کێشەی گەورەی هەیە؛ یەکەم ئەوەی کە شیاو ساڵاری دەخستە ژێر کاریگەرییەوە و  دەبێتە هۆی ئەوەی کە بۆ نموونە کەسایەتییەکی سایسی سەربەخۆ بەڵام کارزان، بە ئەزموون و شیاو نەتوانێت بگاتە پۆستی سەرۆک وەزیران.

دووهەم ئەوەی کە؛ ئەو سیستەمە زاڵە بە سەر پێکهاتەی سیاسی دەبێتە هۆی زیاد بوونی بەش خوازی حزب و لایەنە سایسییەکان پاش چوونیان بۆ پەرلەمان؛ بەم شێوەیە کە پارت و لایەنەکان لە سەر بەربژێری کەسێک کە لەوەئەچی شیاویش نەبێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پێداگری بکەن.

لە هەر حاڵدا، جگە لە دابەشکاری زاڵ بە سەر سیستەمی هەڵبژاردنی عێراق، وادیارە ڕەوتی حیکمەی وەتەنی بە سەرۆکایەتی سەید عەمار حەکیم بە پێچەوانەی گرووپ و پارتە شیعەکان کە لە گەڵ هیچ گرووپێکی تر نەچوونە ناو هاوپەیمانییەوە، براوەی سەرەکی هەڵبژاردنەکانە. ئەو ڕەوتە بە پێی ڕاگەیاندنی کومیتەی باڵای هەڵبژاردنەکان تا ئێستا ١٩ کورسی پەرلەمانی بە تەنیایی وەدەست هێناوە.

خاڵی جێی سەرەنج کە هەیە ئەوەیە کە گرنگایەتی پێکهێنانی هاوپەیمانی پاش هەڵبژاردنەکان لە عێراق زۆر زیاترە لە پێکهێنانی هاوپەیمانی پێش هەڵبژاردنەکان. هۆکاری سەرەکی ئەو پرسەش ئەوەیە کە ئەگەری هەیە هاوپەیمانییە پێک هاتووەکانی پێش لە هەڵبژاردنەکان تا کاتی چوون بۆ پەرلەمان مۆڵەتیان هەبێت و پاش ئەوە هەواڵێک لە هاوپەیمانییە پێشووەکان نەبێت.

ئەزموونی هەڵبژاردنە پێشووەکان نیشان دەدات کە لە پێکهێنانی دەوڵەت تەنیا سەدا ٣٠ لە هاوپەیمانییەکانی پێش هەڵبژاردنەکان دەمێننەوە و ٧٠ لەسەد هاوپەیمانییەکانی پاش هەڵباژردنەکان چارەنووس سازن و دەوری سەرەکیان هەیە.

بەم شێوەیە هیچ یەک لە ئەو هاوپەیمانییانە کە ئێستا ژمارەیەکی زۆری کورسیان دەست خستووە ناتوانن پاگەندەی سەرکەوتن لە هەڵبژاردن بکەن و ئەبێ هێزی خۆیان لە پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ دەست خستنی پۆستی سەرۆک وەزیری نیشان بدەن تا بەم شێوەیە سەرکەوتنەکەیان پتەو بکەنەوە.

بۆ نموونە ئەگەر دەوڵەتی یاسا ٢٥ کورسیی لە هەڵبژاردن وەدەست هێناوە دەبێ ڕێژەی کورسییەکان لە نێوان کەس و لایەنەکان دابەش بکات کە چوونەتە ڕیزی ئەو هاوپەیمانییەوە و یا تەنانەت هاوپەیمانی سائرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر بە وەدەست هێنانی ٥٤ کورسی، ئەبێ ئەو ڕێژەی کورسییە لە نێوان پارتەکانی ناو هاوپەیمانییەکی خۆی دابەش بکات.

کەواتە ئەو جۆرە لە دیارە، ڕەوتی حیکمەی وەتەنی بە وەدەست هێنانی ٢٠ کورسی لە چاو پارت و گرووپەکانی تر زیاترین کورسیان دەست خستووە و ئەو ٢٠ کورسییە دابەش نابێت و ئەم پرسەش لە جێی خۆیدا سەرکەوتنێکی گەورەیە.

News Code 18885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =