ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئێران، ڕووسیا، ئاڵمانیا، قه‌ته‌ر، ئه‌ندۆنزی، سوودیان و پاپ قسی کرد

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی جیاواز له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئێران، ڕووسیا، ئاڵمانیا، قه‌ته‌ر، ئه‌ندۆنزی و سوودیان سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی فه‌له‌ستین قسه‌ی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی جیاواز له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئێران، ڕووسیا، ئاڵمانیا، قه‌ته‌ر، ئه‌ندۆنزی و سوودیان سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی فه‌له‌ستین قسه‌ی کرد.

ئه‌و له‌ گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌ختی کرد که‌ کۆبوونه‌وه‌ی به‌ په‌له‌ی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی له‌ ئه‌ستانبۆل هه‌رچی زووتره‌ ده‌بێت ئه‌نجام بێت و موسوڵمانه‌کان له‌ دژی ئیسڕائیل یه‌کگرتوو بن.

هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئانگێلا مێرکل ئاماژه‌ی دا که‌ به‌ هه‌نگاوه‌کانی ڕژیمی زایۆنی به‌جێهێنانی ئاشتی له‌ فه‌له‌ستین یه‌کجار ئه‌سته‌مه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی له‌ ئه‌ستونبۆل که‌ بڕیار وایه‌ به‌یانی به‌ڕێوه‌ بچێت زانیاری به‌ مێرکل دا. هه‌ردوولا جه‌ختیان کرد که‌ کێشه‌کان ته‌نیا به‌ دانوستان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی ته‌له‌فوون بۆ ڤلادیمیر پووتین سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ قودس و کوشتاری فه‌له‌ستینییه‌کان قسه‌ی کرد.

ئه‌رۆغان هێرشه‌که‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌کانی به‌ دڕندانه‌ وه‌سف کردن و سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونه‌وه‌ی به‌ په‌له‌ی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی له‌ ئه‌ستانبۆل که‌ به‌یانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، زانیاری به‌ پووتین دا.

News Code 18884

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =