دانوستانی تورکیا و ئێران بۆ په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییەکان

به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێران و وه‌زیری ئابووری تورکیا سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندی ئابووری و په‌له‌ کردن له‌ جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنه‌ ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ر دوولا دانوستانیان کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ده‌وڵه‌ت، مه‌حموود واعزی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێران و نیهات زیبکچی، وه‌زیری ئابووری تورکیا سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندی ئابووری و په‌له‌ کردن له‌ جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنه‌ ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ر دوولا دانوستانیان کرد.

واعزی له‌م دیاره‌ وتی: به‌رپرسانی هه‌ر دوولا سوورن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ بواری ئابووری، بازه‌رگانی و سیاسی هه‌رچی زووتره‌ په‌ره‌ی پێبدرێت و له‌ هه‌موو توانه‌کان بۆ به‌رژه‌نوه‌دی هه‌ر دوولا سوود ببرێت.

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵی بانکه‌کان له‌ په‌ره‌دان به‌ کاری بازه‌رگانی کرد و وتی: به‌ چالاک بوونی زیاتری لێژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی ئابووری ده‌توانین پڕۆسه‌ی به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌ بازه‌رگانییه‌کان په‌له‌ی زیاتری تێدا بکه‌ین.

نیهات زیبکچی، وه‌زیری ئابووری تورکیاش له‌م دیداره‌ جه‌ختی کرد که‌ هیچ ئاسته‌نگێک بۆ به‌هێز کردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازه‌رگانییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران بوونی نییه‌ و جه‌ختی کرد: ئێمه‌ سوورین به‌ چاره‌سه‌ر کردنی هه‌رجۆره‌ ئاسته‌نگێک په‌ره‌ی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران بده‌ین.

News Code 18883

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =