ڕێبه‌رانی ئه‌ورووپا یه‌ک ده‌نگن له‌ پێبەند بوون بە به‌رجام

ڕێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌ورووپایی له‌ کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ی خۆیان له‌ پایته‌ختی بوڵغارستان جه‌ختیان کرد له‌ سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌رجام.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئاڵمانیا، یه‌ک حه‌فته‌ دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌رجام، یه‌کێتی ئه‌ورووپا یه‌که‌مین هه‌نگاوی کرده‌وه‌یی خۆیی بۆ مانه‌وه‌ی به‌رجام هه‌ڵگرت.

به‌م پێیه‌ ڕێبه‌رانی ئه‌ورووپایی له‌ کۆبووه‌نه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو خۆیان سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام چه‌ند بڕیارێکیان داوه‌ تاکوو به‌ر به‌ لاواز گرتنی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ ناڤۆکییه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بگرن.

هه‌روه‌ها پێشتریش ئانتۆنیۆ گۆترش، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند بوو که‌ ئه‌ورووپاییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو به‌رجام وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها داوای کرد تاکوو ڕۆڵی ئه‌ورووپاییه‌کان له‌ قه‌یرانه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان زیاتر به‌رز بکرێته‌وه‌.

گوترش هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ داهاتوودا هیچ پلانێکی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکانی ئێران نییه‌.

News Code 18880

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =