سه‌در داوای دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی سیاسی عێراق ده‌کات

سه‌رۆکی به‌ره‌ی سه‌درییه‌کان داوای کرد تاکوو دیداره‌کان و گفتوگۆکان له‌ نێوان ڕێبه‌ره‌ عێراقییه‌کان به‌ مه‌به‌ستی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی تیکنۆکڕات ده‌ست پێ بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری سه‌درییه‌کان له‌ میانه‌ی په‌یامێکی تویتری داوای کرد که‌ ڕێبه‌ره‌ عێراقییه‌کان سه‌ره‌ڕای ناکۆکییه‌کانیان هه‌وڵ بده‌ن بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی تیکنۆکڕات و له‌م باره‌وه‌ ده‌ست به‌ دانوستان بکه‌ن.

سه‌در که‌ به‌ لیستی سائیرون زیاترین ده‌نگی پارلمانی عێراقی به‌ ده‌ست هێناوه‌، له‌مباره‌وه‌ نووسی: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناکۆکییه‌کان، بێ ئه‌وه‌ی له‌ بڕواکانی خۆمان ده‌ست بکێشینه‌وه‌ له‌ دوای بابه‌ته‌ هاوبه‌شه‌کانی خۆمان بین و له‌ سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ دانوستانه‌کان ده‌ست پێ بکه‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ ڕێبه‌رانی عێراق داوا ده‌که‌م تاکوو به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بکه‌ن له‌ ماڵی من تاکوو پێکه‌وه‌ هه‌موومان ده‌وڵه‌تێکی تیکنۆکڕات پێکبهێنین.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ڕۆژی پێشوو مه‌سعوود بارزانی، نه‌چیروان بارزانی، هادی عامری، عه‌مار حه‌کیم و ئۆسامه‌ نۆجه‌یفی په‌یوه‌ندیان به‌ موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ کرد و سه‌رکه‌وتنی لیستی سائیرون له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانیان له‌ سه‌در پیرۆزبایی کرد.

News Code 18878

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =