لە هەولێر؛

مەسعوود بارزانی و مەکگورگ ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراقیان تاوتوێ کرد

ناسەی هەواڵ: 4299150 -
ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقیان تاوتوێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ٥ی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بڕێت مەكگورگ نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش كرد و لەگەڵی كۆبۆوە.

نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی  عێراق و سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە گەلی كوردستان و بارزانی كرد.

مەکگورگ ڕاشیگەیاند كە سیاسەتی وڵاتەكەی ئەوەیە كە پێویستە هەرێمی كوردستان لە هاوكێشەكانی عێراقدا بە هێز و كاریگەر بێت و داوایشی كرد كە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا بەردەوام بمێنێ و فراوانتر بكرێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە سەقامگیریی سیاسیی تاوتوێ كرا .

هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر ئەگەرەكانی پێكهێنانی حكوومەتی ئاییندەی عێراق و جەختیش لەوە كرایەوە كە بە بێ بەشداریی كارا و حەقیقیی هەرێمی كوردستان، هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەت و دروستبوونی سەقامگیری سەرناگرێت.

نیشانەکان

ناردنی بۆچوون

6 + 2 =