به‌ر له‌ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق؛

ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات لایه‌نه‌ کوردییه‌کانی هەرێم یه‌ک بخات

ناسەی هەواڵ: 4299149 -
ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی عه‌ره‌بی ڕاپۆرتی دا که‌ ئه‌مریکا چالاکییه‌ سیاسییه‌کانی خۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌رز کردووه‌ته‌وه‌ تاکوو به‌ر له‌ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی نوێی یه‌کیان بخات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی حه‌یات، لێژنه‌یه‌کی ئه‌مریکایی باڵا له‌ هه‌ولێر دانوستانه‌کانیان به‌ مه‌به‌ستی یه‌کخستنی هێزه‌ کوردییه‌کان ده‌ست پێ کردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌ ئه‌م لێژنه‌یه‌ به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی برێت مه‌ک گۆرک، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانی دژ داعش و داگلاس سلێمانی، باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا سه‌ردانی هه‌ولێریان کردووه‌ و له‌گه‌ڵ نه‌چیروان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم و مه‌سعوود بارزانی دیداریان کردووه‌، ئه‌ویش سه‌باره‌ت به‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ له‌ به‌غدا.

ئه‌م لێژنه‌یه‌ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانیش دیداریان کردووه‌.

له‌ هه‌رێمی کوردستان پارتی به‌ سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی به‌ ۲۵ کورسی زیاترین ده‌نگی به‌ ده‌ست هێناوه‌ و یه‌کێتی نیشتمانی به‌ ۱۶ کورسی دووهه‌مه‌، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ بڕێک حزبی کوردی وه‌ک گۆڕان ئه‌نجامی هڵبژاردنه‌کانیان قبوڵ نییه‌.

ناردنی بۆچوون

1 + 9 =