ئه‌مریکا گەمارۆی خستە سەر سه‌رۆک و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی حزبوڵای لوبنان

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی باڵای حزبوڵای لوبنانی گه‌ماڕۆ دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مریکا جارێکی دیکه‌ گه‌ماڕۆکانی له‌ دژی حزبوڵای لوبنان سه‌پانده‌وه‌. به‌م پێیه‌، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی باڵای حزبوڵای لوبنانی گه‌ماڕۆ دایه‌وه‌.

به‌م پێیه‌ ناوی ۵ که‌س له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا هاتووه‌ که‌ گه‌ماڕۆ دراون، ئه‌مانه‌ بریتین له‌: شێخ نه‌عیم قاسم، جێگری ئه‌مینداری گشتی، حسه‌ین خه‌لیل، ڕاوێژکاری سیاسی ئه‌مینداری گشتی و ئیبراهیم ئه‌مین سه‌ید، به‌رپرسی گشتی نووسینگه‌ی سیاسی حزبوڵا.

ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵا تیرۆریسته‌ و ده‌بێت گه‌ماڕۆ بدرێت.

دوای ئه‌م گه‌ماڕۆی ئه‌مریکا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوی فارسیش سه‌رۆکی حزبوڵای لوبنان و ۵ که‌سی دیکه‌یان به‌م هۆیه‌وه‌ گه‌ماڕۆ دا.

شایانی باسه‌ که‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا و ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوی فارس دوای سه‌رکه‌وتنی حزبوڵا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی لوبنان سه‌پاوه‌.

News Code 18875

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =