نێچیرڤان بارزانی:

کورد بەجدی بەشدار دەبێت لە حکومەتی نوێی عێراقدا

ناسەی هەواڵ: 4298892 -
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەجدی بەشدار دەبن لە حکومەتی نوێی عێراقدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی هەیە و پێویستە بە یەکگرتوویی بچنە بەغدا

نێچیرڤان بارزانی ئاشکراشیکرد داوایان لە کۆمسیۆن کردووە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ هیچ لایەنێک نەکەوتوونەتە دانوستان بۆ پێکهێنانی حکومەت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە نیگەرانی ئەو لایەنانە تێدەگەن کە نیگەرانن لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پێویستە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان داواکانیان بە جدی وەربگرێت.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاندووە: "داوامان لە کۆمسیۆن کردووە بە ئەنجامدانی سەرجەم هەڵبژاردنەکانی هەرێم بە سەرۆکایەتی هەرێمیشەوە".

دووپاتیشکردەوە: "ئەگەر لایەنەکان ڕێکبکەون ئێمە وەکوو پارتی ئامادەی هەموو هەڵبژاردنێکین".

١٢ ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو و بڕیارە ٣٠ ئەیلولی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

ناردنی بۆچوون

3 + 8 =