ئه‌ردۆغان بۆ  نتانیاهۆ:

حه‌ماس بزوتنه‌وه‌یه‌کی خۆڕاگرییه‌، نه‌ک گرووپێکی تیرۆریستی

ناسەی هەواڵ: 4298888 -
سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی په‌یامێکی تویتری ڕوو له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند که‌ حه‌ماس بزوتنه‌وه‌یه‌کی خۆڕاگرییه‌، نه‌ک گرووپێکی تیرۆریستی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌ میانه‌ی په‌یامێکی تویتریدا ڕوو له‌ بنیامین نتانیاهۆی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند که‌ حه‌ماس گرووپێکی تیرۆریستی نییه‌.

له‌م په‌یامه‌دا هاتووه‌: حه‌ماس گرووپێکی تیرۆریستی نییه‌ و فه‌له‌ستینییه‌کان تیرۆریست نین، حه‌ماس بزوتنه‌وه‌یه‌کی خۆڕاگرییه‌ که‌ شه‌ڕی داگیرکه‌رانی فه‌له‌ستین ده‌کات. جیهان له‌ ته‌نیشت خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی فه‌له‌ستین ڕاوه‌ستاوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ به‌ پێی ئه‌ماری فه‌له‌ستینییه‌کان، ڕۆژی دووشه‌مه‌ لانی کەم  ۶۲ که‌س کوژراوه‌ و ۲۷۷۱ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێپێوانی فه‌له‌ستینییه‌کان له‌ ساڵوه‌گه‌ری دروست بوونی ئیسڕائیل که‌ ئه‌وان به‌ ڕۆژی نه‌گبه‌ت ناوی ده‌به‌ن.

ئه‌مریکا هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا به‌ فه‌رمی باڵوێزخانه‌که‌ی خۆیی له‌ شاری قودس کرده‌وه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی تووڕه‌یی زیاتری فه‌له‌ستینییه‌کان.

ناردنی بۆچوون

5 + 6 =