تەقینەوە لە ڕێوڕەسمێکی تەعزیە لە باکووری بەغدا

ناسەی هەواڵ: 4298851 -
پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند کە بە هۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ڕێوڕەسمێکی تەعزیە لە باکووری بەغدا ژمارەیەک کەس کوژران و بریندار بوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، کەمێک پێش ئیستا تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ناو ڕێوڕەسمێکی تەعزیە لە باکووری بەغدا  لە ناوچەی حەسیوە ڕوویداوە.

 لە هەواڵەکاندا هاتووە کە هێزە ئەمنییەکان و ئۆتۆمبێلەکانی فریا کەوتن بۆ گواستنەوەی قوربانیان و بریندارەکانی ئەم هێرشە تیرۆریستیە گەیشتوونەتە شوێنەکە.

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە ژمارەیەک کەس بە هۆی ئەم تەقینەوە کوژران و بریندار بوون.

ناردنی بۆچوون

1 + 3 =