دۆزینەوەی تونێلێکی ١٥٠٠ مەتری لە باشووری دیمەشق

سەرچاوە سوورییەکان لە دۆزینەوەی تونێلێکی ١٥٠٠ مەتری لە شارۆچکەیەک لە باشووری دیمەشق کە لەم دواییانەدا لە تیرۆریستەکان پاک کراوەتەوە، هەواڵیان دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕووسیا یەوم لە هێرشی خومپارەیی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ سەر ناوچەی مرجە لە دیمەشق پێتەختی سووریا هەواڵیان دا و ئەوەی کە ئەو هێرشانە برینداری بە دواوە بووە.

لە لایەکی ترەوە ئەلنەشرە ڕاپۆرتی دا: سوپای سووریا لە ڕەوتی گەڕان و پاک کردنەوەی شارۆچکەکانی بەیت لەحم و یەلدا لە باشووری دیمەشق، توانیان تونێلێک بە درێژایی ١٥٠٠ مەتر بەرەو لای غوتەی ڕۆژهەلاتی کە بە کارەباش تەیار کرابوو، لە شارۆچکەی بەیت سەحم بدۆزنەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لە ناو تونێلەکە ئامێری کەندنی تونل دۆزراوەتەوە.

کەنالی ئەلمنار ڕایگەیاند: دوایین گرووپی تیرۆریستەکان و بنەماڵەکانیان لە دەڤەری باکووری حومس و حەما چوونە دەرەوە.

News Code 18867

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =