هۆشداری ساندرز سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی نێوان ئێران و ئه‌مریکا

سیناتۆرێکی باڵای ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی ترامپ له‌ به‌رجام و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریکا هۆشداری دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ گاردیه‌ن، برنی سه‌ندرز له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ که‌ کاره‌ ناعه‌قڵانییه‌که‌ی ترامپ بۆ کشانه‌وه‌ له‌ به‌رجام هه‌موو هه‌وڵه‌ سیاسییه‌کانی ڕابردووی له‌ کیس دا.

سه‌ندرز له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه‌ که‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌رجام ده‌توانێت ببێته‌ هۆی شه‌ڕی نێوان ئێران و ئه‌مریکا.

ئه‌م سیاسییه‌ ئه‌مریکایه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ که‌ ده‌بێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران ساز بکرێت و کێشه‌کان به‌ ڕێگه‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر نابێت.

برنی ساندرز وتی: به‌رجام له‌ نێوان ئه‌مریکا و ئێراندا به‌ ته‌نیایی نه‌بوو به‌ڵکوو له‌ نێوان ۶ وڵاتی جیهان بوو، کشانه‌وه‌ی ترامپ کارێکی ناعه‌قڵانی بوو.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی داهاتووی ئه‌مریکا وتی که‌ من له‌م بابه‌ته‌ نیگه‌رانم و له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که‌ به‌رجام کارنامه‌ی خراپ بۆ ئه‌مریکا دروست ده‌کات چون ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوودا بڕێک وڵاتی دیکه‌ش بڕوا به‌ واژۆ کردنی ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا نه‌که‌ن.

ئه‌و له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد که‌ به‌ داخه‌وه‌ ترامپ بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م کاره‌ هیچ سراتیژییه‌کنی نه‌بووه‌.

News Code 18860

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =