ئه‌گه‌ر کێشه‌کان بسه‌لمێت، ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ئه‌نجام ده‌بێت

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرد که‌ ئه‌گه‌ر له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی ئیلکترۆنیکی کێشه‌یه‌ک بسه‌لمێت، ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌کان دووباره‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی عێراق وتی: دوای ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند تۆمه‌تێک سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌کان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، به‌ تایبه‌ت خراپ بوونی ئامێری ده‌نگدان له‌ بڕێک پارێزگای وه‌ک که‌رکووک، که‌ ده‌بێت ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌بێت دووباره‌ ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست بژمێردرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بسه‌ڵمێت ده‌بێت له‌ سه‌رتانسه‌ری عێراق ده‌نگه‌کان ژماردنی ده‌ستی بۆ بکرێت.

پێشتر حزبه‌ کوردییه‌کان ڕایانگه‌یاند بوو که‌ له‌ که‌رکووک و سلێمانی له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامی ده‌نگه‌کان گومانی گه‌وره‌ی له‌ سه‌ره‌، به‌ پێی ئاماره‌ به‌راییه‌کان یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ که‌رکووک حزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یه‌.

News Code 18858

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =