ئەمیرعەبدوڵڵاهیان :

هەوڵ دەدەین بۆ پتەو کردنەوەی پێوەندی ئێران و عێراق

ناسەی هەواڵ: 4298308 -
بریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی لە پەیامێکدا وتی: ئێران درێژە بە ستراتیژی خۆی بۆ پتەو کردنی پێوەندی لە گەڵ عێراق دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان بریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی لە پەیامێکی توویتەریدا وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە سەر بەردەوامی ستراتیژی ئێران و عێراق بۆ پتەو کردنی پێوەندی دوو نەتەوەکە جەختی کرد.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە ئەو پەیامە توویتەریەدا نووسی: بەڕێوەچوونی سەرکەوتنانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە سێبەری سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزمی تەکفیری و پاراستنی سەربەخۆیی، یەکپارچەیی خاک و سەروەری نەتەوەیی، لە خەڵکی عێراق پیرۆز بێت. 

ناردنی بۆچوون

4 + 0 =