بۆ لێکدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی؛

پەیوەندی تەلەفۆنی مەسعوود بارزانی و سەرۆکی ڕەوتە سیاسیەکانی عێراق

ناسەی هەواڵ: 4298306 -
سەرۆکی ئیتیلافە سیاسییەکانی عێراق و ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییەی عێراق بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی و هاودی عامری سەرۆکی ئیتیلافی فەتح، موقتەدا سەدر سەرۆکی سائیروون، حەیدەر عەبادی ، سەرۆکی ڕەوتی نەسر، حەکیم سەرۆکی ڕەوتی ئەلوەتەنیە  و فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی عێراق گفتوگۆیان کرد.

هەموو لایەنەکان لەم گفتوگۆیەدا جەختیان کردە سەر زەروورەتی  وەدیهاتنی خواستەکانی خەڵک کە دەیانەوێت سەرجەم لایەنەکان پایبەندی بەڵێنەکانیان بن.

ئیتیلافی سائیروون، فەتح، نەسر توانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراقدا لە زۆربەی پارێزگاکانی ئەم وڵاتە سەر کەون.پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش لە هەرێم دا سەرکەوتووە.

ناردنی بۆچوون

9 + 9 =