له‌ کۆبوونه‌وه‌ی برۆکسل؛

ئێران و ئه‌ورووپا لە سەر ئەم خاڵانە ڕێککەوتن

ناسەی هەواڵ: 4298263 -
دانوستانی نێوان ئێران و ۳ وڵاتی بریتانیا، ئاڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام و ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی دوێنێ له‌ بروکسل به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دانوستانی نێوان ئێران و ۳ وڵاتی بریتانیا، ئاڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام و ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی دوێنێ له‌ بروکسل به‌ڕێوه‌ چوو.

ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌شداری فدریکا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌روه‌ی ئه‌رووپا، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بوریس جانسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، ژان ئیۆ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا و هایکۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمانیا له‌ بروکسلی پایته‌ختی به‌لژیک به‌ڕێوه‌ چوو.

هه‌ر دوو لا له‌م کۆبوونه‌وه‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌رجامیان ئیدانه‌ کرد. به‌ پێی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ حه‌فته‌ی داهاتووش کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌کانی ئێران، بریتانیا، ئاڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، چین و ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی دوێنێ ئه‌م خاڵانه‌ له‌ لایه‌ن موگرینییه‌وه‌ ئاماژه‌ی پێکرا:

- درێژه‌دان به‌ په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران

- درێژه‌دان به‌ فرۆشتنی نه‌وت و گازی و به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌کانی ئێران

- په‌یوه‌ندی بانکی باش له‌گه‌ڵ ئێران

- په‌یوه‌ندی ئاسمانی و وشکانی له‌گه‌ڵ ئێران درێژه‌ی ده‌بێت

- دابین کردنی ڕێکاری زیاتر بۆ هه‌نارده‌ کردنی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ورووپا به‌ ئێران

-دابین کردنی ڕێکاری زیاتر بۆ به‌شداری کردنی کۆمپانیاکانی ئه‌ورووپا له‌ ئێران

- ته‌واو کردنی هه‌موو ئه‌و په‌یمانه‌ ئابووریانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران تاکوو ئێسته‌ به‌ستراوه‌

- سه‌رمایه‌دانه‌ری زیاتر له‌ ئێران

- پشتیوانی له‌ چالاکانی ئابووری ئه‌ورووپایی که‌ له‌ ئێران سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌که‌ن

فدریکا موگرینی له‌م کۆبوونه‌وه‌ جه‌ختی کرد که‌ ئێمه‌ سوورین له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ست به‌ به‌رجامه‌وه‌ بگرین و بمێنێته‌وه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئێمه‌ له‌ دوای هه‌موار کردنه‌وه‌ی به‌رجام نین و دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌رجام هیوادارین که‌ هه‌رچی زووتره‌ به‌ ڕێکارێک بگه‌ین. ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ بابه‌ته‌کانی دیکه‌ی ئێرانه‌وه‌ نییه‌.

ناردنی بۆچوون

1 + 8 =