ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی که‌رکووک و دهۆک ڕاگه‌یه‌ندرا

ناسەی هەواڵ: 4298098 -
لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراقی له‌ دوو پارێزگای که‌رکووک و دهۆک ڕاگه‌یاند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراقی له‌ دوو پارێزگای که‌رکووک و دهۆک ڕاگه‌یاند.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م لێژنه‌یه‌ ڕایگه‌یاند که‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ که‌رکووک به‌ پله‌ی یه‌کم هاتووه‌ و دوای ئه‌و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی و به‌ره‌ی تورکمان و لسیتی نه‌سر و فه‌تح و وه‌ته‌نیه‌ ده‌نگیان هێناوه‌.

لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ پارێزگای ده‌هۆک ئاماژه‌ی دا که‌ پارتی دیموکڕاتی کوردستان زیاترین ده‌نگی به‌ ده‌ست هێناوه‌ و دواجار یه‌کگرتووی ئیسلامی، نه‌وه‌ی نوێ، گۆڕان، کۆمه‌ڵی ئیسلامی، ڕافدین، مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یی ئاشوورییه‌کان، بابلییه‌کان و حزبی سۆشیالیستی کوردستان ده‌نگیان هێناوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق ۲۲ی گوڵان به‌ڕێوه‌ چوو که‌ یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن له‌ دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته‌ بوو.

به‌ پێی ئاماره‌کان ڕێژه‌ی به‌شداری کردنی خه‌ڵک له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ۴۴.۵۲ له‌ سه‌د بووه‌ که‌ به‌ نیسبه‌ت ڕابردوو ڕێژه‌یه‌کی که‌م له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت.

ناردنی بۆچوون

4 + 0 =