یڵدرم :

وڵاتانی ئیسلامی پێداچوونەوە بە پێوەندی خۆیان لە گەڵ ئیسرائیل بکەن

ناسەی هەواڵ: 4298059 -
سەرۆک وەزیرانی تورکیا وێڕای ئیدانەکردنی کاری ئیسرائیل و ئەمریکا لە پێشێل کردنی مافی خەڵکی فەلەستین وتی وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ لە پێوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پێداچوونەوە بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا جەختی کرد کە ١٢٨ وڵات لە گەڵ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودسی داگیرکراو دژایەتییان کرد بەڵام ئەمریکا گوێی لە ئەو ١٢٨ وڵاتە نەدا.

ناوبراو لە ڕەخنە بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس وتی ئەو کارە دژایەتی هەیە لەگەڵ تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکان.

یڵدرم داوای لە تەواوی جیهان کرد تا جەنایەتەکانی ئیسرائیل بەرانبەر خەڵکی فەلەستین ئیدانە بکەن و داوای لە تەواوی وڵاتانی ئیسلامی کرد بەرانبەر پرسی فەلەستین هەڵوێستی یەکسانیان هەبێت.

ناردنی بۆچوون

3 + 1 =