دوای هێرشەکانی دوێنێ داعش؛

چوارەمین تەقینەوەی خۆکوژی لە ئەندۆنزی ڕوویدا

ناسەی هەواڵ: 4295979 -
شاری سورابایای ئەندۆنزیا بۆ دووەمین ڕۆژی یەک لە دوای یەک هێرشی تیرۆریستی بە خۆوە بینی و ئەم جارەش ژەمارەیەک پۆلیس بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوالی مێهر، کەمێک پێش ئێستا لە شاری سورابایای ئەندۆنزیا ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە و چەندین پۆلیسی بریندار کرد.

 ئەم رووداوە کاتژمێر 8 و 50 خولەک بە کاتی ناوچەیی ئەندۆنزیا ڕوویداوە و هێشتا ڕێک دیار نییە خەسارەکانی چۆن بووە.

 شیاوی ئاماژەیە دوێنێ تەقینەوە لە 3 کڵێسەی ئەم سارە ڕوویدا و لانی کەم 13 کەس کوژران و40 کەسیش بریندار بوون.

داعش بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرت.

ناردنی بۆچوون

2 + 2 =