ئاماره‌ نافه‌رمییه‌کان:

لیستی نه‌سری عه‌بادی و سائیرونی سه‌در له پێشه‌وه‌ن

ناسەی هەواڵ: 4295077 -
مێدیا عێراقییه‌کان ده‌ره‌نجامه‌ به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژارانی پارلمانی عێراقیان بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئاماژه‌ ده‌دات لیسته‌کانی حه‌یده‌ر عه‌بادی و موقته‌دا سه‌در له‌ناو شیعه‌کان له‌ پێشه‌وه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سه‌ما نیوز، مێدیا عێراقییه‌کان ده‌ره‌نجامه‌ به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژارانی پارلمانی عێراقیان بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئاماژه‌ ده‌دات لیستی نه‌سه‌ر سه‌ر به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی و لیستی سائیرون سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در له‌ناو شیعه‌کان له‌ پێشه‌وه‌ن.

به‌ پێی ئه‌م ئه‌نجامه‌ به‌رایانه‌ لیسته‌که‌ی عه‌بادی له‌ پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار پێشکه‌وتنی به‌ ده‌ست هێناوه‌ و لیستی سائیرون زۆربه‌ی شاره‌ باشوورییه‌کانی عێراقی بردووه‌ته‌وه‌. لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالکی و لیستی فه‌تحی هادی عامری له‌ پله‌کانی تردان.

پێشتر کاناڵی ئه‌لعاله‌م ڕایگه‌یاند بوو که‌ پێی ئاماره‌ به‌راییه‌کان لیستی نه‌سر یه‌که‌م، لیستی فه‌تح دووهه‌م و لیستی سه‌ردییه‌کان پله‌ی سێهه‌م و نووری مالکی له‌ پله‌ی چوارمدا بوو.

نیشانەکان

ناردنی بۆچوون

1 + 7 =