شرۆڤەکاری عێراقی بۆ مێهر:

ئایەتوڵڵا سیستانی باوکانە دەڕوانێتە هەڵبژاردنەکانی عێراق

ناسەی هەواڵ: 4294567 -
هەیسەم خزاعی مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکاری عێراقی بە ئاماژە بەوەی کە هەڵێستی ئایەتوڵڵا سیاستانی هەمبەر بە هەڵبژاردنەکانی عێراق باوکانەیە، ڕایگەیاند کە پشک‌خوازی لە دژی دیموکراسییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – سومەیە خومار باقی: هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ٢٠١٨ عێراق کە ئەمڕۆ دەستی پێکرد، چوارەمین هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە لە دوای ڕووخانی سەدام حسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ و یەکەمین هەڵبژاردنی دوای سەرکەوتنی عێراق بە سەر داعشە. ئەو هەڵبژاردنە هەروەها دووهەمین هەڵبژاردنی عێراق لە دوای پاشەکشیی هێزەکانی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١١ لەو وڵاتەیە.

لەو هەڵبژاردنەدا ٣٢٠ حزبی سیاسی و لیست و هاوپەیمانی هەڵبژاردنەیی پێکەوە ڕکابەری دەکەن کە بریتییە لە ٨٨ لیستی هەڵبژاردنەیی، ٢٠٥ حزبی و گرووپی سیاسی و ٢٧ هاوپەیمانی. حەوت هەزار و ٣٦٧ بەربژێر لەو هەڵبژاردنەدا بەشدارن کە بە بەراوەرد لە گەڵ هەڵبژاردنەکانبی ٢٠٤ کە ژمارەی بەربژێرانی ٩ هەزار کەس بوون، دابەزینێکی زۆری بە خۆوە بینیوە. هەڵبژاردنەکان لە پێناو دیاری کردنی ٣٢٩ نوێنەر کە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران هەڵدەبژێرن، بەڕێوە دەچێت.

هەیسەم خزاعی شرۆڤەکار و مامۆستای زانکۆگەلی عێراقی سەبارەت بەو هەڵبژاردنانە بە هەواڵنێری مێهری وت: هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئێستاکەی عێراق گرینگییەکی ئەوتۆی هەیە، چونکە یەکەمین هەڵبژاردنی دوای سەرکەوتنی عێراق بە سەر گرووپی تیرۆریستیی داعش و تێکشکاندنی پیلانگەلێکی وەک هەوڵ بۆ لە ناوبردنی ڕەوتی سیاسیی عێراقە. هەروەها گرینگیی ئەو هەڵبژاردنانە لەوەدایە کە ئەمریکا گرینگترین کەرەسەی دەستێوەردانی لە ڕەوتی سیاسیی عێراقدا لە دەست داوە.

ناوبراو لە پەیوەندی لە گەڵ بەیاننامەی ئەم دواییەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق سەبارەت بە هەڵوێستی هاوسانی بەرێزیان هەمبەر بە تەواو بەربژێرانی ئەو هەڵبژاردنەی عێراق، ڕوونی کردەوە: هەڵوێستی باوکانەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای عێراق هەمبەر بە تەواو حزب و ڕەوتە سیاسییەکان یەکسانە و بەڕێزیان ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت لە پاراستنی یەکگرتوویی تەواو گرووپگەلی جۆراوجۆری سیاسیی ئەم وڵاتە. ئەو بەیاننامەیە گرینگییەکی بەرچاوی هەیە لە پاراستنی یەکپارچەیی و پێشگری لە ئاژاوە و پەرتەوازەیی لە عێراقدا.

هەیسەم خزاعی سەبارەت بە پشک خوازی لە سیستەمی هەڵبژاردنی عێراق وەک یەکێک لە خەسارەکانی ئەو هەڵبژاردنە وتی: پشک خوازی بە پێچەوانەی دیموکراسی و دەستووری عێراقە؛ یاسایەک کە دەڵێت فراکسیۆنی پەرلەمانیی زۆرینە، بەردەوام دەوڵەت پێکدێنێت و داکۆکی لە پابەندبوون بە دەستوور و کۆتایی هێنان بە پشک خوازی دەکات.

ناوبراو لە پەیوەندی لە گەڵ هەوڵ و داپەڕەکانی عەرەبستانی سعوودی بۆ دزە کردن و دەستێوەردان لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ڕاشیگەیاند: عەرەبستانی سعوودی بۆ کاریگەری دانان لە سەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق پاڵپشتی لە هەندێک لە شیخگەلی ناو عەشیرە و حزبەکان و هەروەها هەندێک کەسایەتیی ناو لیستە جۆراوجۆرەکان دەکات، ڕیاز هەوڵ دەدات لەو رێگەوە دزە بکاتە ناو پەرلەمانی عێراقەوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: سعوودییەکان هەوڵ دەدەن پێگە و ڕواڵەتی لیستە نیشتمانییەکان و بە تایبەت حەشدی شەعبی یان فەتح خەوشەدار بکەن و شیعەکان بۆ بایکۆت کردنی هەڵبژاردانەکان هان بدەن. هاوکات عەرەبستانی سعوودی لە بەرامبەردا هەوڵ دەدات پاڵپشتیی بانگەشەیی لە لیستەکانی سوننە و بەربژێرەکانی بکات. سعوودییەکان بەوەش نەوەستاون و تەواو هێزی خۆیان بۆ دەستێوەردان لە کاروباری هەڵبژاردنەکانی عێراق خستۆتە گەڕ و تەنانەت دەستیان داوەتە کڕینی دەنگەکانی هەڵبژاردن.

ناردنی بۆچوون

6 + 0 =