ئەمریکا لە بەرجام بچێتە دەرەوە تاوانێکی قورس دەداتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: تەواوی سیناریۆکان بۆ چوونە دەرەوەی ئەمریکییەکان لە بەرجام بینراوە و ئەوان لە ئەگەر چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، تاوانێکی قورس دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبیژی وەزارتی دەرەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هەفتانەی خۆی کە سەرلەبەیانی ئەمرۆ بنەڕێوە چوو، سەبارەت بە پرسی کۆنترۆڵی چالاکییە ناوچەییەکانی ئێران لە لایەن ترامپەوە و ئەگەری چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام ئاشكرای کرد: ڕێککەوتنێکی نوێمان لە گەڵ ئەورووپا نابێت، دانوستانەکانی ڕۆم درێژەی دانوستانەکانی مونیخ لە نیوان ئێران و چوار ولاتی ئەورووپی بۆ گەیشتن بە ڕیاگ چآرەی سیاسی لە قەیرانی یەمەن بوو.

بژاردەی زۆرمان لە بەردەست دایە لە وەڵامی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە داهاتووی بەرجام وتی: سەبارەت بە کاتی دیاری کراوی ٢٢ی گوڵان و ئەوەی کە لیژنەی بەرپرسانی ئەمریکا چ بڕیارێک دەدەن، پێم وایە ئەبێ هێشتا سەبر بکەین و ناوتانین پێش بینی بکەین، بەرجانم تایبەتمەندی خۆی هەیە و چوونە دەروە لە بەرجام بە ئاسانی نییە.

ناوبراو درێژەی دا: لە کاتی چوونی بۆ کۆشکی سپی پرسی چوونە دەروە لە بەرجام هێناوەتە ئاراوە، بەڵام کارێکی ئاسان نییە و کاردانەوەی ئێران بۆ ئەمریکا دەردناک دەبێت و دەبێتە هۆی پەشیمانیان.

قاسمی وتیشی: تەواوی سیناریۆکان بینراوە و دەتوانم بڵێم ئەمریکاییەکان بۆ چوونە دەرەوە لە بەرجام تاوانیکی قورس دەدەن و دەبێتە هۆی بێ باوەڕەی زیاتری جیهان بە ئەوان. ئەگەرچی باسی بێ قەوڵی ئەمریکا پرسێکی نوێ نییە بەڵام چوونە دەروەی ئەوان لە بەرجام وێنەیەکی ڕوونی تر لە ڕواڵەتی ئەوان نیشان دەدات کە هیچ وڵاتک ناتوانێت باوەڕ بە بەڵێنی ئەمریکا بکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: یەکەم وڵاتێک کە بەرجام پیشێل دەکات ئێران نابێت و ئەگەر بەرجام سوودی بۆ ئێمە نەبێت و بە قازانجی خەڵک و کۆمەڵگای ئێمە نەبێت بڕیاری پێویست دەدەین.

لە گەڵ دەوڵەتی هەڵبژاردەی خەڵکی لوبنان هاوکاریمان دەبێت

قاسمی بە وتنی ئەوەی کە پرسی هەڵبژاردن پرسێکی پیرۆزە و ئەوەی کە خەڵکی لەبنان دەنگی پێ دەدەن، لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، وتی: ئێمە پیرۆزبایی دەکەین لە دەوڵەتی نوێ کە لایەن خەڵکی لوبنانەوە هەڵدەبژێردێت و لە گەڵیان هاوکاری دەکەین.

وردەکاری دیداری زەریف و کری

ناوبراو سەبارەت بە دیداری زەریف و جان کری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە نیۆیۆرک وتی: زەریف لە ئەو سەفەرەدا لە گەڵ زیاتر لە ٣٠ کەسایەتی بەرچاوی سیاسی ئەمریکا لە لایەنە جیاوازەکان دیدار کردووە و ئەو جۆرە کارەش بەشێکی گشتی لە دیپلۆماسی گشتی و سیاسەتی دەرەوەیە.

ناوبراو بە پشت ڕاست کردنەوەی دیداری زەریف و کری وتی: لە بەر ئەوەی کە چی دیکە کری پۆستی دەوڵەتی نییە، وەکوو کەسایەتییەکی بەرجاوەی کۆمەڵگای ئەمریکا دەتوانێت کاریگەری خۆیی هەبێت، ئێمە ئەمریکا تەنیا دەستەی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە نابینین و بە دڵنیاییەوە پرسی بەرجامیش بەشی سەرەکی لە تەواوی ئەو وتووێژانە بووە.

کاری مەراکش لە بچڕانی پێوەندی لە گەڵ ئێران، هەڵەیەکی گەورە بوو

قاسمی لە وەڵامی ئەو پرسایرە کە هەڵوێستی ئێران بەرانبەر بچڕانی پێوەندی دیپلۆماتیکی مەراکش لە گەڵ ئێران چییە، وتی: وەزیری دەرەوەی مەغریب (مەراکش) سێشەممەی ڕابردوو سەردانی تارانی کرد و لە گەڵ زەریف دیداری کرد.

ناوبراو وتیشێ: وتەکانی وەزیری دەرەوەی مەغریب بەتواوەتی درۆ، هەڵە و بە ئەگەری زۆرەوە ڕێنوێنی کراو لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە بوو و لە کۆتاییدا بووە هۆی ئەوەی کە پاش گەڕانەوەی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ مەغریب، ڕایانگەیاند کە پێوەندییەکانی خۆیان لە ئێران دەبچڕن و باڵوێزخانەی دوو لایەنەکە دادەخەن.

قاسمی وتیشی: وتەکانی ناوبراو لە بنەرەتدا درۆ بوو و ئەو کارەی دەوڵەتی مەراکش، هەڵەیەکی ستراتیژیک و گەورە بوو .

نتانیاهۆ زیاتر ڕاهێنان بکات تا ببێتە " شەو مەن " ێکی باش

ناوبراو سەبارەت بە ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی پاگەندە دەکات بەڵگەی شاردراوە لە پێوەندی لە گەڵ دۆسیەی ناڤۆکی ئێرانیان دزیوە، وتی: من سەبارەت بە زیادە بێژییەکانی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنی کەمتر قسە دەکەم و زۆر بە جیدیان نازانم کە بمەوێت وەڵامیان بدەمەوە. نتانیاهۆ دەتوانێت زیاتر ڕاهێنان بکات تا ببێتە شەو مەنێکی باش یا شانۆکارێک.

قاسمی زیادی کرد: ئەوەی کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی هێناویەتە ئاراوە، درۆیەکی گەورەیە و زیاتر شێوەی فیلمێکی هالیڤوودییە. چونکوو دۆسیەی ناڤۆکی ئێران ئەوەی جۆرەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییش ١١ جار پشت ڕاستی کردووەتەوە، لە سەر ڕێگای خۆیەتی و ئێران تا ئێستا پێبەندی تەواوی بەڵێنەکانی بووە.

بڕێک لە میدیاکان بە دەربڕینی " سەرچاوە ئاگادارەکان" سیاسەتەکانی خۆیان ڕادەگەیێنن

ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا سەبارەت بە هەڵوێستی ڕاگەیێندراو لە لایەن وەزارەتی دەرەوە لە بڕێک لە میدایاکان لە ژێر ناوی سەرچاوە ئاگادارەکان وتی: ئێمە چەندین جار ڕامانگەیاندووە کە هەڵوێستی فەرمی وەزارەتی دەرەوە لە لایەن خۆدی وەزیر، وتەبێژی ئەو دەزگا و لە بڕێ لە کاتدا لە لایەن جێگرەکانی ئەو وەزارەتخانەوە ڕادەگەیێندرێت.

News Code 18615

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =