پووستری دەیەمین خولی فستڤاڵی ژیار ڕوونوێنی کرا

پوستری دەیەمین خولی فستیڤاڵی ناوچەیی فیلمی ژیار کە لە سنە بەڕێوە دەچێت، بە بەشداری سینەماکارانی کورد و بەرپرسان ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتیەکانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی کوردستان، پوستری دەیەمین خولی فستیڤاڵی ناوچەیی فیلمی ژیار کە لە سنە بەڕێوە دەچێت، بە بەشداری سینەماکارانی کورد و بەرپرسان ڕوونوێنی کرا.

لەم ڕێوڕەسمە، جەلال قەلعەشاخانی، سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان بەشداری کرد و وتی: لەم فستیڤاڵە هەر ساڵ هونەرمەندانی لاو تایبەتمەندی فەرهەنگی ناوچەیی خۆیان لە دەریچەی دوربینەکانیان بە خەڵک دەناسێنن.

ئەو زیادی کرد: ئەم فستیڤاڵە بە باشی دەتوانیێت توان و لێهاتووی خەڵکی ناوچەکە بە هەموو ئێرانییەکان نیشان بدات. دەیەمین خولی فستیڤاڵی ژیار بە ئامانجی پەرەدان بە کەرتی گەشتیاری لە ناوچەکە بەڕێوە چووە و لە دوای دۆزینەوەی لێهاتووی نوێ لە بواری فیلمسازی دایە.

هەروەها دەبیرخانەی ئەم فستیڤاڵە ڕایگەیاند کە یەک هەزار و ۳٦۲ بەرهەم وەک ۲۴۹ کورتە فیلم، ۱۸۳ فیلمنامه، ۸۶۵ وێنە و ۶۵ زنجیرە وێنە گەیشتووەتە دەست فستیڤاڵەکە. 

لەم ڕێژەیە ٦۹ فیلم بۆ بەشی کێبەرکێی و ۳۹ وێنە لە ۳٥ وێنەگر و ٥ زنجیرە وێنە بۆ کێەرکێی لە بەشی وێنە هەڵبژێردراون.

داوەری ئەم خولەی فستیڤاڵەکە لە ئەستۆی هونەرمەندان مەجید بەرزەگەر، جەلال نەسیری هانیس و ئایدا پەناهەندە بووە.

شایانی باسە دەیەمین خولی فستیڤاڵی فیلم و وێنەی ژیار لە میانەی ڕۆژانی ۱٨ بۆ ۲۰ی گوڵان لە سنە بەڕێوە دەچێت کە پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، هەمەدان، کرماشان، ئیلام، چەهارمەحاڵ و بەختیاری و ڵوڕستان تێیدا بەشداریان کردووە.

News Code 18596

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =