فیلمی دەرهێنەرێکی کورد لە ئەمریکا خەڵات کرا

ناسەی هەواڵ: 4289515 -
فیلمی گوڵ نسا له‌ ده‌رهێنانی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ، دەهێنەری ناسراوی سنەیی لە فستیڤاڵێکی نێونەتەوەیی ئەمریکا خەڵات کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی سینەمای ئێران، فیلمی گوڵ نسا له‌ ده‌رهێنانی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ، دەهێنەری ناسراوی سنەیی لە فستیڤاڵێکی نێونەتەوەیی ئەمریکا خەڵات کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فیلمی گوڵ نسا له‌ یه‌كه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌ویی خۆیدا له‌ ۵۱مین فێستیڤاڵی فیلمی هۆستۆنی ئه‌مریكا به‌شداری کردووە، ئەم فستیڤاڵە له‌ ۲۰ بۆ ۲۹ ی مانگی ئەپریلی ۲۰۱۸  بەڕێوەچوو. ئەم فیلمە لە لایەت ویدا ساڵحییەوە نووسراوە.

فیلمی گوڵ نسا کە هەڵبژێردرا بوو بۆ به‌ ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی  رێمیله‌ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی هۆستۆن لە کۆتاییدا توانی خەڵاتی ڕێمی فێستیڤاڵەکە بە دەست بێنێت.

چیرۆکی فیلمه‌كه‌ سەبارەت بە  ژن و پیاوێكی ئه‌فغانییه‌ به‌ ناوه‌كانی (گوڵ مه‌مه‌د و گوڵ نه‌سا)  كه‌ دوای ئاواره‌بوونیان بۆ وڵاتی ئێران له‌ كارگه‌یێكی كووره‌ی ئاجوور كار ده‌كه‌ن و له‌ ئه‌نجامی چه‌ند رووداوێک ژیانی ئه‌م دووانه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت .

ئه‌و فێستیڤاڵه‌ له‌ ساڵی ۱۹۶۱ه‌وه‌  دامه‌زراوه‌ و له‌ ساڵی ۱۹۶۸ به‌ شێوه‌ی ركابه‌رانه‌ باشترینه‌كانی بواری سینه‌مایی له‌ ئاستی جیهانی هه‌ڵده‌بژێرێت و له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌كانی سان فرانسیسكۆ و نیۆیۆرک به‌ یه‌كێک له‌ سێ فێستیڤاڵه‌ گرنگه‌كانی فیلمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا دەناسرێت .

ناردنی بۆچوون

8 + 7 =