ئه‌گه‌ری دروست بوونی هیچ جۆره‌ شه‌ڕێک له‌ دژی ئێران لە ئارادا نییه‌

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران به‌ ئاماژه‌ به‌ پیلانی ده‌روونی له‌ دژی خه‌ڵکی ئێران وتی: ئه‌گه‌ری دروست بوونی هیچ جۆره‌ شه‌ڕێک له‌ دژی ئێران نییه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی شه‌مخانی، نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی پۆلیس وتی: پۆلیس وه‌ک هێزێک که‌ زیاترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگا هه‌یه‌ وه‌ک شتێکی هه‌ستیار ده‌توانێت دۆخ و پێویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ باشی بناسێت و ده‌ریان ببڕێت.

ئه‌و زیادی کرد: پۆلیسی ئێران وه‌ک ڕێکخراوێکی پۆلیسی-کۆمه‌ڵگایی سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزییه‌کان توانیه‌تی به‌ ته‌کنۆلۆژیای هۆشمه‌ند و نوێی هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌کان، کارێک بکات که‌ خه‌ڵک چاودێڕی کاره‌کانیشیان بکه‌ن و له‌م ڕووه‌ پێشه‌نگ بووه‌ له‌ وڵات.

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران جه‌ختی له‌ سه‌ر به‌ کارهێنانی ته‌کنۆلۆژیای نوێ له‌ نێو هێزه‌کانی پۆلیس کرد و وتی: له‌مڕۆدا دوژمنان و بشێوه‌ێنه‌کان له‌ ڕێگه‌یه‌کی زۆر ئاڵۆز و پێچاوپێچ هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆمه‌ڵگا بشێوێنن و پۆلیس ده‌بێت به‌ر له‌ووان بۆ ئه‌م دۆخانه‌ ئاماده‌ بێت.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی ترامپ ده‌رباره‌ی ئێران و به‌رجام وتی: سه‌رکه‌وتن یان شکستی به‌رجام وه‌ک ڕێککه‌وتنێکی سیاسی و ئه‌منیه‌تی که‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش واژۆی کردووه‌، ئه‌زموونێکی مێژووییه‌ که‌ نیشانی دا دانوستانه‌ و گفتوگۆ کاریگه‌رترین ڕێگه‌ی کێشه‌ و ناکۆکییه‌کانی جیهانه‌.

شه‌مخانی ئاماژه‌ی دا: ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕێککه‌وتنی پێشووی وڵاته‌که‌ی خۆیی قبوڵ نییه‌ بێ گومان هیچ وڵاتێکی دیکه‌ ئاماده‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا دانوستان بکات چون ڕه‌نگه‌ بڕێک له‌ وڵاتانی ئێسته‌ ڕه‌تی بکه‌نه‌وه‌.

ئه‌و له‌ کۆتایدا به‌ ئاماژه‌ به‌ پیلانی ده‌روونی دوژمنان له‌ دژی خه‌ڵکی ئێران وتی: وه‌ک به‌رپرسی ڕێکخراوی ئه‌منیه‌تی وڵات به‌ ئاشکرا و دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێم که‌ به‌ هۆی هه‌ڵسه‌نگاندنی دوژمنان له‌ توان و هێزی سه‌ربازی ئێران له‌ ناوخۆ و ناوچه‌که‌، هه‌روه‌ها یه‌کگرتوو نه‌بوونی به‌ره‌ی دوژمنانی ئێران، ئه‌گه‌ری هیچ جۆره‌ شه‌ڕێک له‌ دژی ئێران له‌ ئارادا نییه‌ و هیچ مه‌ترسییه‌ک ڕووبه‌ڕووی ئێران نابێته‌وه‌.

News Code 18563

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =