٢٠ هەواڵنێر لە تورکیا زیندانی کران

ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە تورکیا بۆ ٢٠ هەواڵنێر و فەرمانبەری هەواڵدەریی "جیهان" و ڕۆژنامەی "زەمان" سزای زیندانیی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سکای نیوز، دادگایەک لە تورکیا بۆ ٢٠ هەواڵنێر و فەرمانبەری هەواڵدەریی "جیهان" و ڕۆژنامەی "زەمان" سزای زیندانیی دەرکرد.

پێشتر سەرچاوە ئاگادارەکان هەواڵیان دابوو کە دەوڵەتی تورکیا دەیان ڕۆژنامەوان و هەواڵنێری دژبەری دەستگیر کردووە.

ڕۆژنامەی "زەمان" و هەواڵدەری جیهان لە میدیا دژبەرەکانی دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دێنە ئەژمار.

ئەو هەواڵنێر و ڕۆژنامەوانانە لە گەڵ تۆمەتگەلێک وەکوو هەوڵ بۆ یارمەتی بە کوودەتا شکست خواردووەکەی تورکیا، هاوکاری لە گەل بزووتنەوەی گولەن بەرەوڕوون.

News Code 18485

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =