گۆڕانکارییه‌کان له‌ کۆریای باکوور بۆ ئێران گرنگه‌

باڵوێزی پێشووی ئه‌مریکا له‌ کۆماری ئازه‌ربایجان له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یە که‌ گۆڕناکارییه‌کانی کۆریای باکوور و چاک بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کای له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و وڵاتانی جیهان به‌لای ئێرانه‌وه‌ گرنگه‌.

ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - فاتمه‌ محه‌مه‌دی پوور: ڕێبه‌رانی هه‌ر دوو کۆریا له‌ دیدارێکی مێژووی له‌ دوای ۶۰ ساڵ هیوایان خواست که‌ ئاشتی له‌ دوورگه‌ی کۆریا به‌ ده‌ست بێت.

کیم جۆنگ ئۆن، ڕێبه‌ری کۆریای باکوور له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له‌م دیداره‌ هیوای خواست که‌ ده‌رنجامی ئه‌م دانوستانه‌ سازێنه‌ر بێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ ده‌یه‌وێت دانوستانی زۆر ڕاشکاوانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌کانی وڵاته‌که‌ی هه‌بێت.

مون جائه‌ ئین، سه‌رۆک کۆماری کۆریای باشووریش هیوای خواست که‌ دیداری کیم جۆنگ ئون جیابوونه‌وه‌ی هه‌ر دوو کۆریا بکاته‌ نه‌مانه‌ی یه‌کگرتن نه‌ک لێک دوور که‌وتنه‌وه‌.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ مێهر له‌گه‌ڵ ڕیچارد کوزلاریچ، مامۆستای زانکۆی جۆرج میسۆنی ئه‌مریکا گفتوگۆیه‌کی کردووه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

* چ هۆکاریک بووه‌ هۆی ئه‌نجمام بوونی ئه‌م دیداره‌ مێژووییه‌؟

ئه‌وه‌ی بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م دیداره‌ مێژووییه‌ ڕوو بدات ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ ئه‌م دیداره‌ له‌ دۆخێک ئاڵۆزی و ناکۆکی نێونه‌ته‌وه‌یی هاته‌ دی. ئێمه‌ له‌ گمانی شه‌ڕی سه‌ربازیی له‌ نێوان کۆریای باکوور و ئه‌مریکا به‌م جێگه‌ گه‌یشتووین.

* ڕێبه‌رانی هه‌ر دوو کۆریا له‌م دیداره‌ ڕایانگه‌یاند که‌ وه‌ره‌قه‌یه‌کی هاوبه‌شیان واژۆ کردووه‌ که‌ ئاشتی هه‌میشه‌یی و سه‌قامگیر له‌ دوورگه‌ی کۆریا و پاک کردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ چه‌کی ناڤۆکی له‌ خۆ ده‌گرێت، ئایا ئه‌مه‌ ڕاسته‌؟

ئێوه‌ پرسیاریکی باشتان کرد. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ بۆ واژۆ کردنی ڕێککه‌وتنێکی وه‌ها گه‌وره‌ ته‌واو نییه‌ و ته‌نیا مه‌جالیک بوو بۆ وێنه‌ گرتن. ئایا دربڕێنی ئه‌م وشه‌ باشانه‌ به‌ڕاستی ده‌بێته‌ هۆی ئاشتی و ۆاک بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناڤۆکی له‌ دوورگه‌ی کۆریا یان نا؟ ئه‌مه‌ هێشتا ڕوون نییه‌.

* ترامپ له‌م کۆبوونه‌وه‌ به‌ ئه‌سپایی پێشوازی کرد و تویتی کرد؛ کات هه‌موو شتێک ڕوون ده‌کاته‌وه‌، هیوادارم ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌  تاقی کردنه‌وه‌ی ناڤۆکی بێت. ئه‌مریکا و خه‌ڵکه‌ گه‌وره‌که‌ی ده‌بێت به‌م شته‌ی ئه‌مڕۆ ڕوو ده‌دات هیوادار بن، ئێوه‌ لاتان وایه‌ ئه‌مه‌ چ کاریگه‌رییه‌کی به‌ سه‌ر به‌رجامدا ده‌بێت؟

سه‌رۆک کۆماری ترامپ کارێکی باش ده‌کات به‌ ئه‌سپایی قسه‌ی له‌ سه‌ر ئه‌م دیداره‌ کردووه‌. ئه‌مریکا به‌رده‌وام له‌ گرنگی داوه‌ که‌ داماڵینی کۆریای باکوور له‌ چه‌کی ناڤۆکی. په‌یوه‌ندی ئاسایی نێوان ئه‌مریکا و کۆریای باکوور به‌ بێ ئه‌مه‌ نابیت، ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ لای ئێرانه‌وه‌ یه‌کجار گرنگه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ وردی به‌دوادا چوونی بۆ بکات.

* ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ چ کاریگه‌رییه‌کی به‌ سه‌ر ئه‌منیه‌تی ئاسیای ڕؤژهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌بێت، به‌ تایبه‌ت په‌یوه‌ندی چین و کۆریای باکوور؟

ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان کۆریای باکوور و باشوور و هه‌روه‌ها له‌ نێوان کۆریای باکوور و ئه‌مریکا، هه‌ر وڵاتێک له‌ ئاسیادا بێت وه‌ک چین و ڕووسیا ده‌بێت له‌م بابه‌ته‌ پێشوازی بکه‌ن. من نیگه‌رانی ئه‌وه‌م که‌ چین و ڕووسیا ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ که‌م بوونه‌وه‌ی هێزی خۆیان له‌ کۆریای باکوور له‌ قه‌له‌م بده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن تاکوو هه‌نگاوه‌کان لاواز بکه‌ن.

News Code 18394

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =