هۆی پشتیوانی ۴.۵ میلیۆن دۆلاری ئایپەک لە سێناتۆری گەنج/ بەڵێنەکانی کاتێن بە ئیسرائیل

لەم نووسراوەیەدا هۆکارەکانی پشتیوانی ۴.۵ میلیۆن دۆلاری ئایپەک لە سێناتۆری گەنجی ئەمریکای بۆ وەرگرتنی سەرۆکایەتی ڕێکخراوەی هەواڵگری- سیخوڕی ئەمریکا سیا لێکدەدرێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی ؛ جەک ئەندرسۆن- لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئەمریکا لە ئەگەری دانانی تام کاتێن، سێناتۆری گەنجی ویلایەتی ئارکانزاس وەک سەرۆکی ڕێکخراوەی سیا یان ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەواڵیان داوە.

کاتێنی ۴۰ ساڵە، گەنجترین سێناتۆری ئەمریکا دێتە ئەژمار و زۆربەی لابییە چالاکەکانی زایۆنیزم لە ئەمریکا هاوپەیوەند بە ڕۆڵگێڕانی لە  هاوکێشە سیاسی و ئەمنیەکانی ئەمریکا حیسابی تایبەتی لەسەر دەکەن. لە ئاپریلی ۲۰۱۵ی زایینی ، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، ڕایگەیاند کە یارمەتی دارایی لۆبی زایۆنی  بە تام کاتێن، زۆر زیاتر لە دیکەی سێناتۆرە کۆماریخوازەکان بووە. نیۆیۆرک تایمز، ڕێژەی ئەم یارمەتییە داراییەی بە نزیکی ۲ میلیۆن دۆلار ڕاگەیاند. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێ سەرچاوەی ئاگادار لە ئەمریکا دەڵێن کە لۆبی ئایپەک بۆ سەرکەوتنی تام کاتێن لە بەرانبەر مارک پەرایەر لە هەڵبژاردنی ۲۰۱۴ی سێنای ئەمریکا، ۴.۵ میلیۆن دۆلار خەرجی کردووە.

لە ئاگۆستی ساڵی ۲۰۱۳ تام کاتێن بە چرا سەوز و پشتیوانی ئایپەک هاتە مەیدانی ڕکابەری سیاسی لە بەرانبەر سێناتۆری پێشووی ئارکانزاس، واتە مارک پرایر. هەندێ کەسایەتی و سیاسەتوانانی ناودار لە پارتی کۆماری خوازی ئەمریکا وەک مارکۆ ڕۆبیۆ و میت ڕامنییش بە پشتیوانی ئایپەک، ئەوپەڕی پشتیوانی خۆی لە تام کاتێن کرد.

لە کۆتاییدا تام کاتێن لە هەڵبژاردنی سەرانسەری توانی بە وەدەست هێنانی ۵۶.۵ لەسەد  ( لە بەرانبەر ۴۰ لەسەدی دەنگەکانی پرایر) ڕکابەرەکەی خۆی شکست پێهێنا و چووە سێنا.

بەمەشەوە پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە هۆکاری ئەم پشتیوانییە زۆر و نائاساییەی لۆبی زایۆنییەکان بە تایبەت ئایپەک، لە تام کاتێن چییە؟ باشتر بڵێین، ئەوان جە پتانسیەلێکیان لە تام کاتێن دا بینیوە کە ئامادەبوونە بۆ چوونی ئەو بۆ سێنای ئەمریکا، هەموو توانای خۆیان دەکاربێنن. گەلۆ ئامانجی ئایپەک لە پشتیوانی بەرفراوان وەدەست هێنانی کورسی ئارکانزاس لە سێنا لە لایەن کاتێنەوە بووە؟ وڵامی ئەم پرسیارە "نا "یە.

شرۆڤەکارێکی ئەمنیی لە ئەمریکا کە ویستی ناوی نەدرکێت بە هەواڵنێری ئێمەی وت: " بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی کەمی کاتێن لە چاو دیکەی سیاسەتوانانی ئەمریکایی و سەلماندنی پابەندی ئەو بە تێلاڤیڤ، بەرپرسانی ئیسرائیلی دەیانەوێت وەک دەستوپەیوەندێکی  کاریگەر لە بواری ئاسایشی ناوخۆیی و سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا کەڵکی لێوەرگرن، ئایپەیکیش لە لێکدانەوەکانی خۆیدا بەردەوام تەرکیز دەکاتە سەر ئەوەی کە کاتێن سیاسەتوانێکی ڕەوت خولقێنە. هەوڵی ئەم دواییەی ئایپەک بۆ ئامادەبوونی کاتێن لە پۆستی سەرۆکایەتی ڕێکخراوەی سیا لەم پێناوەدا لێکدەدرێتەوە.

 ئەم توێژەرە زیادی کرد: ئەگەری ئەوە هەیە کە لۆبی ئایپەک تا پێش لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی کۆنگرە لە ساڵی ۲۰۱۸، داوا لە کاتتێن بکات بەشداریی هەڵبژاردنی سێنا نەکاتەوە و لە دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا، وەک راوێژکاری ئاسایسی نەتەوەیی یان سەرۆکی سیا بمێنێتەوە.

 تام کاتێن لە ساڵی ۲۰۱۵ و لە گەرمەی دانوستانی ناڤۆکی نێوان ئێران و ئەندامانی ۱+۵ ڕۆڵێکی گرینگی لە ڕێنوێنی و بەڕێوەبردنی ڕەوتی دژە بەرجام لە سەنا بوو. لە ۸ی مارسی ۲۰۱۵ سێنتاۆر کاتێن نامەیەکی بۆ ڕێبەرانی ئێران نووسی و ناردی. لەم نامەیەدا جەختی کردبوو کە هەر ڕێککەوتنێک بێ پەسەندی کۆنگرێس، تەنای تا کۆتایی ئەو خولەی سەرۆک کۆماریی ئۆباما لە ساڵی ۲۰۱۷ بڕەوی هەیە و سەرۆک کۆماریی دوایی ڕەنگە بە ئاسانی هەڵیبوەشێنێتەوە.۴۶ سێناتۆری دیکەی کۆماریخوازیش ئەم نامەیەیان واژۆ کردبوو.

 نیشانەکان دەریدەخات کە ئەم نامە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی لۆبی ئایپەک و بە مەبەستی کاریگەریی دانانی نەرێمی لەسەر دانوستانەکان نووسراوە. بەمەشەوە پابەندیی تام کاتێن بە لۆبی ئایپەک و جگە لەوەش ئیسرائیل، زۆر زیاتر لەمەیە.

هەر بۆیە کاتێن پێش لەوەی هەر بڕیارێک لە بواری سیاسەتی دەرەوە وناخۆی ئەمریکا بگرێت، لەگەڵ ئایپەک ڕاوێژ دەکات و بۆچوونی سەرکردەکانی ئەم لۆبیە دەپرێست. تەنانەت لەو بابەتانەدا کە ئایپەک ڕاستەخۆ هەڵوێستی بە سێناتۆرە ئەمریکاییەکان ڕاناگەیێنێت. کاتێن ئەرکی ئەوەی هەیە تا بۆچوونی ئایپەک بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بە سێناتۆرەکان و تەنانەت ئەندامانی سەرەکی کۆنگرێس بسەپێنێت. بێ هۆ نییە کە تام کاتێن وەک سەرەکی ترین مۆرەی ئایپەک لە سێنای ئەمریکا ناوی لێدەبرێت. کاتێن لە بەرانبەر پشتیوانی دارایی و سیاسی تارۆ و سەرکردەکانی ئیسرائیلی لە خۆی بووەتە دەستوپەیوەندی تێلاڤیڤ لە سێنا و  گۆڕەپانی سیاسی ئەمریکا. 

ژێدەر؛ مۆدێڕن دیپلۆماسی

News Code 18337

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =