جێگیر کردنی هێزه‌ عه‌ره‌بییه‌کان له‌ سووریا داگیرکارییه‌

یه‌کێک له‌ نێونه‌ره‌کانی پارلمانی سووریا ڕایگه‌یاند که‌ جێگیر کردنی هێزه‌ عه‌ره‌بییه‌کان له‌ سووریا حوکمی داگیرکاری هه‌یه‌ و ده‌میشق هه‌رگیز به‌م شته‌ ڕازی نابێت.

ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - سومه‌یه‌ خومارباقی: ڕۆژنامه‌ی وال ستریت ژوورناڵ ڕۆژی دووشه‌مه‌ له‌ میانه‌ی ڕاپۆرتێک ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا گه‌ڵاڵه‌ی هه‌یه‌ تاکوو هێزێکی چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بی له‌ جێگه‌ی هێزه‌کانی خۆی له‌ سووریا جێگیر بکات و ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی دابین کردنی ئه‌منیه‌ت بۆ ئه‌م ناوچانه‌یه‌.

له‌م گه‌ڵاڵه‌ نوێیه‌ ناوی چه‌ند وڵاتێک وه‌ک عه‌ره‌بستانی سعوودی، قه‌ته‌ر و ئیمارات هاتووه‌ که‌ ئاماده‌ن چه‌ندین ملیار دۆلار بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی باکووری سووریا سه‌رف بکه‌ن.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، عادڵ جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان ڕۆژی 3 شه‌مه‌ ڕاگه‌یاند که‌ عه‌ره‌بستان ئاماده‌یه‌ تاکوو هێزه‌کانی ڕه‌وانه‌ی سووریا بکات به‌ مه‌به‌ستی دابین کردنی سه‌قامگیری له‌م وڵاته‌. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ماهر موقع، نوێنه‌ری خه‌ڵکی سووریا له‌ پارلمانی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌نجام داوه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

* محه‌مه‌د بن سه‌لمان بۆ ناردنی هێزی عه‌ره‌بی به‌ سووریا ئاماده‌یی خۆیی ڕاگه‌یاندووه‌. وال ستریت ژورناڵ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌مریکا هێزی عه‌ره‌بی له‌ جێگه‌ی خۆی جێگیر ده‌کات، ئایا ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت؟

به‌ چه‌ند هۆیه‌ک ئه‌م کاره‌ به‌دی نایه‌ت، یه‌که‌م؛ ناردنی هه‌رجۆره‌ هێزێک بۆ سووریا به‌ بێ مۆڵه‌تی ده‌وڵه‌تی یاسایی سووریا جێبه‌جێ ناکرێت و ده‌میشق هه‌رگیز مۆڵه‌ت نادات که‌ شتی وه‌ها ڕوو بدات چون سوپا و خه‌ڵکی سووریا و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌توانن شه‌ڕی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان بکه‌ن و له‌ناویان ببه‌ن، ئه‌و گرووپانه‌ی که‌ لایه‌ن خودی هاوپه‌یمانی ناسراو به‌ دژه‌ داعش و وڵاتانی که‌نداوی فارسه‌وه‌ پشتیوانی ده‌کرێن.

که‌واته‌ دروست کردنی هێزی عه‌ره‌بی و ناردنیان بۆ سووریا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌ و ڕێز گرتن له‌ سه‌روه‌ری خاکی سووریا تووشی کێشه‌ ده‌کات و له‌ وه‌ها دۆخێکدا ئه‌م هێزانه‌ی حوکمی داگیرکاریان هه‌یه‌ و ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه‌.

* به‌ پێی ئه‌و ناکۆکییانه‌ی له‌ نێوان خودی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ هاوپه‌یمانی دژه‌ تیرۆر هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت ناکۆکی نێوان قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان و ئیمارات و هه‌روه‌ها له‌ نێوان میسر و عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت سووریا هه‌یه‌، ئایا وه‌ها هێزێک ده‌توانێت دروست بێت؟

به‌ڵێ ناکۆکییه‌کان ئاسته‌نگه‌ له‌ به‌رده‌م به‌دی هاتنی گه‌ڵاڵه‌که‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ جێگیر کردنی هێزه‌ عه‌ره‌بییه‌کان له‌ سووریا و ئه‌م کاره‌ هیچ ئامانجێکی نابیت. به‌دی هاتنی ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌کجار ئه‌سته‌مه‌، چون ئه‌مه‌ داوێکه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ که‌ واشنتۆن له‌م ڕێگه‌وه‌ ئامانجی جۆراجۆری پێده‌پێکێت.

ئه‌مریکا به‌م داوه‌ له‌ دوای باج وه‌رگرتنی زیاتر له‌ وڵاتانی ته‌نیشت که‌نداوی فارسه‌؛ ئه‌م وڵاتانه‌ سامانه‌کانیان له‌ حاڵی ته‌واو بوونه‌ و هه‌روه‌ها هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن تاکوو له‌ گێژاوی یه‌مه‌ن خۆیان ڕزگار بکه‌ن.

* ئایا ڕووسیا ڕازییه‌ له‌گه‌ڵ جێگیر بوونی ئه‌م هێزانه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری هاتنی ئه‌م هێزانه‌ داهاتووی سووریا چۆن ده‌بێت؟

ئیمکانی نییه‌ ڕووسیا له‌گه‌ڵ ناردنی هێزی عه‌ره‌بی بۆ سووریا ڕازی بێت و چوه‌ن زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ بڕیار وایه‌ له‌م چوارچێوه‌ هێز بنێرن خۆیان له‌ تیرۆریسته‌کان پشتیوانی ده‌که‌ن و پشتیوانی ماڵی و کۆجستیکی بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ده‌نێرن که‌ له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌ عه‌ره‌بستانه‌، وڵاتێک که‌ له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان پشتیوانی ده‌کات.

ناکرێت ڕه‌زایه‌ت به‌ ناردنی هێزی وڵاتانێک بۆ سووریا بدرێت که‌ خۆیان به‌شێکن له‌ ناسه‌قامگیر کردنی سووریا و هه‌زاران شارۆمه‌ندی ئه‌وان ئه‌ندامی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانن و هاوکاری ڕژیمی زایۆنی ده‌که‌ن.

من له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێزێکی عره‌بی بۆ سووریاش دروست بکرێت گۆڕانکاری زۆر دروست ناکات و ئه‌م هێزه‌ و هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کن حوکمی داگیرکاریان هه‌یه‌ و خه‌ڵکی سووریا شه‌ڕیان ده‌که‌ن و به‌سه‌ریان دا زاڵ ده‌بن.

News Code 18304

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =