هەڵبژاردنەکانی عێراق و لوبنان؛ مەیدانی شەڕی نەرمی بەرەی بەرخۆدان

ئاکامی هەڵبژاردنەکانی لوبنان و عێراق جگە لە شێوەی چنینی هێزە سیاسییەکان لە انوخۆیان، شێوەی هێزە سیاسی- ئەمنییەکانی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیاش دەگۆڕێن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-ئەمیر حسێن ڕەجەبی مێعمار: گوڵانی ئەمساڵ کاتی بەڕێوە چوونی دوو ڕووداوی گرنگ و هەستیار بۆ ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و ئەکتەرە ناوچەیی و دەرەوەی ناوچەکە دەبێت.

هەڵبژاردنەکانی بەردەم پەرلەمانی لوبنان و عێراق کە ئاکەمەکەی دەوری بنەڕەتی لە شێوەی پێکهێنانی دەوڵەت و داڕشتنی داهاتووی هێز لە ئەو دوو وڵاتە هەیە هەم بۆ بەرەی بەرخۆدان و هەم بۆ لایەنی ڕۆژاوایی- عەرەبی گرنگایەتی زۆری هەیە.

شێوەی چنینی هێزە سیاسییەکان لە بەیرووت و بەغدا ئەویش لە کەشی نائارام و کێبڕکێی ئێستای ناوچەکە، بە تایبەتی پاش نیشتنەوەی فیتنەی تەکفیری کە ئاڵبەت عێراقی بە شێوەی بەرچاو و لوبنانی بە شێوەی شاردراوە خستە ژێر کاریگەرییەوە تا ڕادەیەکی زۆر وێنەی داهاتووی هێزەکان لە ڕۆژاوای ئاسیا دەر دەخات.

لە کەسێک شاردراوە نییە کە لایەنی سارش بە سەرکردەیی عەرەبستانی سعوودی هەوڵ فراوان دەدات تا بە کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتی هەڵبژاردن و پشتیوانی لە ئەندامان و لایەنگرەکانی خۆی، عێراق و لوبنان کە بنکەی ستراتیژیک و گرنبی بەرخۆدان و هاوپەیمانی سەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دێتە ئەژمار بەرەو خۆی ڕابکێشێت و بە کاریگەری لە سەر هەڵکەوتە سیاسییەکانی ئەو دوو وڵاتە ئەوان لە پێوشێنگیری بیری بەرخۆدان بەلاڕێدا ببات.

دووبەرەکی نانەوە لە نێوان عێراقییەکان و لاواز کردنی حەشدی شەعبی

عێراق وڵاتێکە چەند دەنگی کە پارت و گرووپی سیاسی و کۆمەڵاتی زۆر لە چوارچێوەی چەندین هاوپەیمانی گەورە بۆ دەست خستنی کورسییەکانی پەرلەمان خەریکی کێبڕکێن. هەرچەند کە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ لە چاو ساڵی هەڵبژاردنەکانی سالی ٢٠١٤ ژمارەی پارت و لایەنە سیاسییەکان و هەروەها هاوپەیمانییەکان کەم بووەتەوە و لە ٢٧٧ پارت لە چوارچێوەی ٣٦ هاوپەیمانی بۆ ١٤٣ پارت لە چوارچێوەی ٢٧ هاوپەیمانی کەمی کردووە- لە گەڵ ٦١ پارتی سەربەخۆی تر- بەڵام لە هەمان حاڵدا کێبڕکێیەکان لە نێوان چەند هاوپەیمانی سەرەکی زۆر زیادی کردووە.

هاوپەیمانیگەلێک وەکوو نەسر و سەلاح بە رێبەرایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێستا، هاوپەیمانی فەتح کە زیاتر لە گرووپەکانی بەرخۆدان و لە سەرەوەیان دا پارتی بەدر بە ڕێبەرایەتی ئەبوحەسەن عامری، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ڕێبەرایەتی نوری مالیکی جێگری سەرۆک کۆماری و سەرۆک وەزیرانی پیشوو، هاوپەیمانی وەتەنییە بە ڕێبەرایەتی ئەیاد عەلاوی و ... گرنگیترینی ئەو هاوپەیمانییانە دێنە ئەژمار.

ڕوونە کە لە کەشی دوای داعش، لە دۆخێکدا کە پاش شکستی گەڵاڵەی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دژایەتییەکانی نێوان بەغدا و هەوڵیر گەیشتە لووتکە و ناوچە جێ ناکۆکییەکان وەکوو کەرکووک دۆخێکی هەستیاریان هەیە، هەوڵی سعوودییەکان بۆ ئەوەیە کە بە دروست کردنی دژایەتی لە نێوان عێراقییەکان بەر بە پێکهێنانی زۆرینەیەکی پتەو لە پەرلەمان بگرن و دوابودوای ئەوە دەوڵتێکی لاواز دەسەڵات بگرێتە دەستەوە و لە کۆتاییدا هێزەکانی حەشدی شەعبی کە سەری پەیکانی بەرخۆدان لە عراقە بکەوێتە ژێر گوشارەوە.

چالاکییە میدیاییەکانی سەر بە ڕیاز، هەروەها سەفەری وەلیعەهدی سعوودی بۆ بەغدا کە ئاڵبەت بە ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک بەڕێوە نەچوو، و هەوڵەکانی تری عەرەبستان لە ئەم بوارەدایە.

 بەهێز کردنەوەی ڕەوتی ١٤ ی مارس و بەرز بوونەوەی گوشار بۆ سەر حزبوڵڵا

زۆر سەیر نییە ئەگەر بڵێین عەرەبستان لە لوبنان ئامانجێک جگە لە کەم کردنەوەی دەوری بەرخۆدان و بەرز بوونەوەی گوشار بۆ سەری نییە. کاتێک کە ساڵی ڕابردوو سعوودییەکان سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنانی بە بارمتە گرتبوو و ناچاریان کرد بە خوێندنەوەی دەقی کشانەوەکەی لە ڕیاز ئامانجێک جگە لە ئاژاوە لە لەبنان و تۆمەتبار کردنی حزبوڵڵایان نەبوو.

فیتنەی عەرەبستان لە ئەو کاتەدا بە وشیاری حزبوڵلا و لایەنە سیاسییەکانی تر شکستی هێنا بەڵام ڕیاز دەست لە هەوڵەکانی هەڵناگرێت و ئێستا کە سەرکەوتنی بەرخۆدان بە سەر تەکفیرییەکان پیلانی لایەنی ڕۆژاوایی-عەرەبیی لە گەڵ شکست ڕووبەڕوو کردووەتەوە، جارێکی تربەرەو پێش بردنی ئەو ئامانجانە لە چوارچێوەی ڕەوتی ١٤ی مارسی گرتووەتە بەر و هەوڵ بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە ئامانجەکانی لە ڕێگای سیاسەتەوە بەرز بووەتەوە.

ئاکام

وا دیارە توند بوونەوەی کێبڕکێیەکانی هێزە ناوچەییەکان، بوونی پڕ ڕەنگی هێزە گەورەکان لە ڕۆژاوایی ئاسیا، بەرز بوونەوەی خێرایی گۆڕانکارییەکان لە سووریا بە قازانجی بەرەی بەرخۆدان، شکستی عەرەبستان لە پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی عەرەبی بە بۆنەی دژایەتییەکان لە ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس و بڕێ پرسی دیکە هەڵبژاردنەکانی بەردەم لوبنان و عێراقی زیاتر لە ڕابردوو هەستیار کردووەتەوە.

ئاکامی هەڵبژاردنەکان لە ئەو دوو وڵاتە جگە لە داڕشتنی هێزە سیاسییەکان لە ناوخۆی وڵاتەکان، دەسەڵاتی هێزە سیاسی- ئەمنییەکانی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیاشی بەرەو گٶران بردووە و ڕێک لەم لایەنەوەیە کە پێویست بوونی یەکپارچەیی و لابردنی دژایەتییە پەراوێزیی و وردەکان لە ئەکتەرە گەورەکانی بەرەی بەرخۆدان بە تاینەتی عێراق زیاتر هەست پێ دەکرێت چونکوو بەشێک لە پرسە ژێئۆپۆلیتیکەکانی ناوچەکە لە چەند ساڵی داهاتوو پیوەندی زۆری بە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی عێراق و لوبنانەوە هەیە.

News Code 18280

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =