بوڵتۆن ده‌یه‌وێت ناوچه‌ کوردییه‌کانی سووریا ڕاده‌ستی عه‌ره‌به‌کان بکات

وه‌ک دیاره‌، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا له‌ یه‌که‌م هه‌نگاودا ده‌یه‌وێت باکووڕی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕاده‌ستی هێزی سه‌ربازی وڵاتانی عه‌ره‌بی بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وال ستریت جورناڵ له‌ هه‌واڵێکدا ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ واشینتۆن هه‌وڵ ده‌دات تاکوو له‌ جێگه‌ی هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان هێزه‌ سه‌ربازی وڵاتانی عه‌ره‌بی جێگیر بکات، بڕیار وایه‌ ئه‌م هێزانه‌ دوای شکستی داعش ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ ئه‌ستۆ بگرن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا له‌ دواین گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری هه‌واڵگری میسر له‌مباره‌وه‌ قسه‌ی کردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئه‌مریکا داوای له‌ سعوودییه‌ و قه‌ته‌ر و ئیمارات کردووه‌ تاکوو به‌ ده‌یان ملیار دۆلار ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی باکووری سووریا له‌ ئه‌ستۆ بگرن.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا داوای کردووه‌ که‌ وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا به‌رپرسیاریه‌تی زیاتر له‌ ئه‌ستۆ بگرن.

شایانی باسه‌ که‌ ترامپ مانگی ڕابردووش له‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ماوه‌یه‌کی نزیک هه‌واڵی دابوو.

چه‌ند هه‌واڵێکیش بڵاو بووه‌ته‌وه‌ که‌ عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر و ئیمارات ئاماده‌ن تاکوو ئه‌رکی پاراستنی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا که‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانیش له‌ خۆ ده‌گرێت له‌ ئه‌ستۆ بگرن.

News Code 18130

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =