ئامانج لە هێرش بۆ سووریا هیوابەخشین بە دژبەرانی ئەسەد بوو

مامۆستای زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکا لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ئامانج لە هێرش بۆ سەر سووریا هیوابەخشین بە دژبەرانی ئەسەد بوو و نیگەرانی لە پێکدادان لە گەڵ ڕووسیا هۆی کەم بوونی ڕێژەی هێرشەکان بوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- جەواد حەیران نیا: سەرلەبەیانی شەممە هێزەکانی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕەنسا چەند شوێنیان لە سووریا کردە ئامانج. ئەو کارە بە بیانووی هێرشی کیمیایی بۆ سەر شاری دوما ئەنجام درا.

لە گفتوگۆ لە گەڵ پڕۆفسۆر شیرین هانتر مامۆستای زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکا لایەنەکانی ئەو هێرشەمان لێک داوەتەوە کە لە درێژەدا هاتووە.

ئامانجی هێرشی ئەمریکا، فەڕەنسا و بریتانیا بۆ سەر سووریا چ بوو؟

گرنگترین ئامانج ئەوە بوو کە نیشان بدرێت کە دنیا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی هەستیارە. ئامانجی تری ئەو هێرشە ئەوە بوو کە بە ئەسەد بوترێت کە هێشتا براوە نییە. ئامانجی تری ئەو هێڕشە هیوا بەخشین بە دژبارەکانی ئەسەد بوو تا درێژە بدەنە شەڕەکانیان.

بۆچی ئەو هێرشە پێش لە دەرکەوتنی ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی قەدەغە کردنی چەکی کیمیایی ئەنجام درا؟

لێکۆڵینەوەکان لە ئەو جۆرە زۆر دەخایەنێت و هەمیشەش باوەڕ پێکراو نین. ئەمریکا ویستی کاردانەوەی بەپەلە بنوێنێت.

ڕێژەی هێرشەکە زۆر کەم بوو و بڕێ کەیش هۆکارەکەی دەگەرێننەوە بۆ ترس لە کاردانەوەی ڕووسیا و ئێران. ڕای ئێوە لەم بارەوە چییە؟

هۆکاری کەم بوونی ڕێژەی هێرشەکە نیگەرانی لە پێکدادانی نێوان ڕووسیا و ڕۆژاوا و بەتایبەتی ئەمریکا بووە. هۆکاری تریشی بەرگری لە پێکدادانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا و ئێران بوو.

گرووپی جەیشولئیسلام کە لە لایەن عەرەبستانی سعوودییەوە پاڵپشتی دەکرێت و لەم دوێژەی ئەو هێرشە ناڕەحەتی دەربڕیوە. ئایا ئەو هێرشە باڵانسی هێزەکان لە سووریا دەگۆڕێت؟

سروشتییە کە دژبەرەکانی ئەسەد چ لە ناوخۆی سووریا و چ لە دەرەوە دەیانەوێت کە ڕۆژاوا بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەربازی، هێز لە ئەسەد بگرنەوە. هەر ئەو جۆرەی کە ڕۆژاوا بۆ سەدام حسێن ئەو کارەی کرد. کەواتە لە کەم بوونی رێژەی ئۆپراسیۆنەکە ناڕەحەت و نیگەرانە.

News Code 18089

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =