نەهێنی هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر سووریا

ئایا هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر سووریا بۆ شاردنەوەی لێکۆڵینەوەکانی مولر سەبارەت بە ترامپە، یان لێکۆڵینەوەکانی مولر بۆ شاردنەوەی هێرش بۆ سەر سووریا لە خەڵکی ئەمریکا ڕێخراوە.

ئاژانسی مێهر، بەشی نێونەتەوەیی، عەبدۆڵا شەهبازی: لە ئێران و ناوچەکە هەواڵەکانی هێرشی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سووریا دەنگۆی زۆری دروست کردووە، بەڵام لە ئەمریکا وەها نییە و شەڕی ترامپ و مولر لە تیتری یەکی مێدیاکانی ئەمریکایە.

لەمبارەوە دوو ئەگەر هەیە:

لە لایەکەوە وەک دیارە تووند بوونی لێدوانەکانی ترامپ لە دژی شەخسی پووتین پەیوەندی بە ئاڵۆز بوونی لێکۆڵینەوەکانی مولرەوە هەیە سەبارەت بە پەیوەندی ترامپ لەگەڵ ڕووسیا بەر لە هەڵبژاردنەکان. لەمڕووەوە لێدانی تووندی ترامپ لە دژی سووریا و ڕووسیا بۆ ناوخۆی ئەمریکایە.

ڕابرت مولر لە دەوڵەتەکانی جۆرج بوش و ئۆباما بۆ اوەی ۱۲ ساڵ سەرۆکی ئێف ی ئای بوو. ئێستە بەرپرسی لێکۆڵینەوە لە ئەگەری دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکایە کە ترامپ تێیدا هەڵبژێردرا. بە فەرمانی مولر ڕۆژی دووشەمە ۹ی ئاڤریل لێکۆینەوەی تایبەت لە وەکیلی ترامپ کرا کە دانی ناوە بەم بابەتە کە ترامپ بۆ بێ دەنگ کردنی ئەکتەرێکی فیلمە نائەخلاقییەکان پارەی داوە، سەیر ئەوەیە هەمان ئەو ڕۆژە ترامپ لەگەڵ بەپرسانی سەربازی و ئەمنیەتی دەوڵەتەکەی کۆبووەوە تاکوو بڕیار سەبارەت بە هێرش کردن بۆ سەر سووریا بدات بەڵام بە هۆی گەڕینی نووسینگەی وەکیلەکەی ڕایگەیاند بڕیاری هێرش بۆ سەر سووریا دەخاتە کاتێکی دیکە.

لە لایەکی دیکەوە، هێرش بۆ سەر سووریا وەک دیارە زۆر جدی نییە. نئۆکانەکان و گرووپی نتانیاهۆ و مێدیاکیانی ئەوان بۆ بەدی هاتنی ئەم بابەتە بە سەختی هەوڵ دەدەن. هێرشی فڕۆکەکانی ئیسڕاێیل بۆ سەربنکەیەکی سەربازی لە سووریا کە هێزەکانی ئێرانی شەهید بۆ هەڵگرسانی ئەم شەڕە بوو. ئەگەر گرووپی نتانیاهۆ دڵنیا نەدەبوو لە هێرشەکەی ئەمریکا ئەم هێرشەی ئەنجام نەدەدا.

ئێستە پرسیاری گرنگ ئەمەیە؛ ئایا هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر سووریا بۆ شاردنەوەی لێکۆڵینەوەکانی مولر سەبارەت بە ترامپە، یان لێکۆڵینەوەکانی مولر بۆ شاردنەوەی هێرش بۆ سەر سووریا لە خەڵکی ئەمریکا ڕێخراوە.

News Code 18005

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =